31-08-2014

هەتا بڵێى بیرت ئەکەم




هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهــــارى باراناوى، چـاوم لە جــوانى رەنگت بێ
بــــــریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چـــــــاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمـانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لـــــێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبــێ نامەیەکى، پـــــڕ لـە خەندەم بۆ بنوسە

___~~~~~~~~____~~~~

شێتی ماڵی دڵتم ئەی هەناسەم

Sweet Love Quotes For Her Tumblr Wallpaper

------______------______


من مامۆستا نیم فێری وانەت بکەم ...
من وێنە کێش نیم تاوەکو وێنەت بکەم ...
من شاعیر نیم بە شعرێک وەسفت بکەم ...

.............. بەلام !

دڵنیابە هەرگیز بێ متمانەت ناکەم ...
دڵنیابە هەرگیز درۆت لەگەل ناکەم ...
دڵنیابە هەرگیز خیانەتت لێناکـــەم ...
دڵنیابە هەرگیز لەبیــــرت ناکـــەم ...


~~~~~~~~
شه‌وانه‌ که‌سێک 
بێده‌نگ ، بێده‌نگ .. گریان ئه‌نووسێته‌وه‌ و نیشتمان ئه‌خاته‌ ڕسته‌ی ته‌واونه‌کراوی ته‌نیاییه‌وه‌ ! ئه‌و که‌ دێت ،
ئه‌زانێت من له‌ ته‌می کام نیگه‌رانییدا غه‌رقم ، ئه‌زانێت سه‌ری من پڕه‌ له‌ چه‌ند ئه‌ستێره‌ی په‌شۆکاو .. ئه‌زانێت شه‌وه‌ ته‌نیاکانی من وێڵی کامه‌ نووری خودان ! شه‌وانه‌ که‌سێک ، بارانی عیشق ته‌ڕی ئه‌کات و دێت و له‌ ده‌رگای ئازاره‌کانی من ئه‌دات و هاوار ئه‌کات ؛
- بیکه‌ره‌وه‌ ..! من ئاگری نیشتمانم بۆ هێناویت ، بیکه‌ره‌وه‌ ، من باده‌ی دڵنه‌وایی و کۆترێکی شیعری نالی و
هه‌ناسه‌یه‌کی سووتاوی شاره‌زوورم بۆ هێناویت ! بیکه‌ره‌وه‌ ، من پڕ به‌ کتێبه‌کانی ئاسووده‌یی پڕ به‌ دنیای موباره‌کی په‌پووله‌کان ، شکۆفه‌ی ماچ و
غه‌زه‌ڵی ته‌ڕم بۆ هێناویت ...
ئه‌و ، که‌ دێت .. من نایناسم ..
که‌چی ئه‌ڵێیت سه‌ده‌یه‌که‌ هاوڕێمه‌ ، ئه‌و که‌ دێت
_______




ئەی ئەو کوڕەی کانیاوێکی لە هەستما گەر تۆ جارێک خۆشت بوێم من هەزاران جار گیانم بە قوربانتە

29-08-2014

من بۆیە پاییزم خۆش ئەوێ، چونکە هەڵوەرینی گەڵاکانی بە هەڵوەرینی خەمەکانمی ئەزانم!


لە خۆشەویستی ڕاستەقینەدا هیچ شاخێک  بۆ سەرکەوتن زۆر بەرز نیە
هیچ ڕووبارێک بۆ پەڕینەوە زۆر بەرین و فراوان نیە
   .وە لە هەمووی گرنگ تر ئەی هەناسەم هەرگیز کۆتایی لە خۆشەویستی ڕاستەقینەدا بوونی نیە وەك ئەوینی ئێمە



      


:P....هاهاهاها ئەڵبەتە تۆ ئاوا ناڵێی و منیش توڕۆ نابم بەڵام هەر  


من ئاشقی زۆر شتم، کاغەز، قەڵەم، هۆنراوە   
                                                                                                 سەمای دارو قاقای دەریا، بەڵام هیچیان لە دڵمدا ناژین وەك خۆشەویستی تۆ  

کەژە 
    18.8.2009



شاعیرێکی شێت، شیعری خۆی دڕاند چی خوێنەرە لە خۆی تۆراند
کەمانێك رێی خۆی پسان، چی ئاوازە لە خۆی بەزاند
دار بەڕوویەك پەلوپۆی خۆی شکاند، چی باڵدارە لە خۆی تۆراند
ئاشقێکی دڵشکاو، کڵپەی زوڵفی خۆی کوژاندەوە
لەو ساتەوە چاوی شیعر وا بە کلی گریانەوە

کەژە 31.10.2009


25-08-2014



دیمەنێکی هێندە جوانە، بە هەموو واتایەک لە ناخەوە هەستی هەژاندم
?تۆ بڵێی تەمەن ئەوەندە دەرفەتمان بات، کە ئێمەش بە ئەو شێوەیە یەک لە ئامێز بگرین و تا ئەبەد بوونمان لەگەڵ بوونی یەکدا بێت




 ئەوەیە یاسای عەشق، ئەوەیە سۆز، وەفا، ڕاستگۆی، ویژدان، هەست کردن بە یەکتری، پڕ کردنەوەی بۆشاییەکانی ژیان. ئەکرێ ئەمەش داهاتووی ئێمە بێت

Kazha

ئەمەوێت هەموو کاتێ بە ڕەنگی سوور شتت بۆ بنووسم، چونکە هەست ئەکەم بە خوێنی دڵ نوسیوومە. هەر چەند پێم وایە هەندێ جار پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك


بۆ هەر کوێ بڕۆم دڵم وەکو کۆترێکی بێ لانەوازە


بۆ کورە وون بووکەی شەو
هاورێم چ سرێکە خۆت لە پەنا تارای رەش حەشارداوە
پێم نالێت کەی ئەم بێدەنگيە دەشکێنت
و چرایەک لە مالەکەت دادەگيرسێنت ؟؟؟
پێم بلێ دەست لە ملانی چ ئازارێکت
بۆ کام خەم گۆرانی دەلێت
وا چرای دڵــە بچکۆلانەکەت خامۆش کردووە
بە حــــوزنەوە هەنگاو دەنێت
چاوت لە ميلی کات ژمێرەکەت هەڵــناگريت
دەتەوێت هەرچی زووە ژيان لە ســـوجێکا بوەستێ و
 بۆ ئەبد تۆ دابەزيت و بە هێمنيکەوە بە ژيان بلێت
بۆ هەميشە خــوات لەگەڵ..
بۆ هەميشە بە ئاراميت دەسپێرم
من لەمە و دوا کراسی مەرگم لە بەرەو
 تا دواين ويستگە
 گۆرانی بۆ تەنيایی دەچرم....
پێم سەيرە تۆ دەتەوێت ببيت بە سێبەری شەو
تاری رەشت پۆشیوە ..بەلام پێم نالێت
بۆ رەنگە وون بووەکانی شەو نادۆزيتەوە ؟؟؟
بۆ بە رەنگە وون بووەکانی شەو پەلکە زێرينەی خەيالت 
     نانەخشێنت.....



یـــادەوەری گەورەترین دوژمنی ئینسانە،چونکە تاکە شوێنێکە کە حەقیــقەت وەک خۆی هەڵدەگرێت، .هەموو ئازارەکان لەوێوە دێن،هەموو شتێکی مرۆڤ دەتوانێ درۆ بکات،یـــادەوەری نەبێت



ئاگاداربە هەر وشەکانن ڕستەکان پێك ئەهێنن بۆیە هەوڵ مەدە هەرگیز وشەیەکى درۆ بەکاربێنى چونکە خۆشت نازانى چۆن ئەبیتە خاوەنى سەدان ڕستەى درۆ
ئەتوانیت بە وشەى ڕاست قەناعەت بە بەرد بێنى هەوڵ مەدە بە درۆ مرۆڤ هەڵخەلەتێنى
ڕاستى هه رگيز ون نابێت گه ر هه زاره ها درۆ بى شاريته وه
خۆشەویستی وه‌كو ته‌ندروستی مرۆڤ وایه‌ ، هه‌تا وه‌كو له‌ ده‌ستی نه‌ده‌یت هه‌ست به‌ به‌هاو نرخی ناكه‌یت
ئه وانه ى به راستى بيئه كه نن ئه وانه خه فه تبارى راسته قينه ن
ئاوينه قه ت درۆ ناكه ڕاستى هه ركيز ون ناكه جوانيش ناشيرين ناكه بۆیە وەك ئاوێنەبە لە هەموو ژیانت
من وەك ئاوێنە وام پێبکەنى..لەگەڵت پیئەکەنم بگری....لەگەڵت ئەگریم خەفەت بخۆى....لەگەڵتا خەفەت ئەخۆم.
بەڵام بمشکێنى ..من نات شکێنم



كه‌س به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌ڵێ چیت بۆ من كردووه‌ ..! له‌ناو 7 ملیار كه‌س تۆی هه‌ڵبژاردووه‌.. له‌وه‌ زیاتر چیت بۆ بكات



ئەی ئەو کەسەی هەناسەمی و دایم دڵی شیتم لاتە ئەی ئەو کەسەی لە ناو دڵما زۆر دەمێکە وونی یەکەم دیدار خۆشم وویستی ، هەستم ئەکرد چرای عەشق و دوا‌هێنەری خەمەکانمی لە ئامێزی تۆدا ئەژیم ، با تەمەن بە فیڕۆ نەڕوا بەس تۆم هەبێ ، دڵنیا بە هیچی ترم ناوێ لە خوا ئەی ئەو کەسەی لەم شارە دا دێوانەش بم دڵت بۆ من هەموو کەسە.. ئەگەر لە دڵی ناموم ئەپرسی : لە شیعر جوانتری ، لە کانی سازگارتری ، لە جوانی پیرۆزتری ، دەریاییەکی لە خۆشەویستی و ئۆقیانوسێکی لە هەستی پاك و بێگەرد ئەی ئەو کەسەی بە نیگایەک دەریایی شیعرم هەڵئەسێنی وەرە خەڵوەتگەی ئەو ئەوینەی شەوان یادی تۆی تیا ئەکەم ئەزانی من چەند لە مێژە چاوەروانی هاتنی تۆم.. ئەی ئەو کەسەی ووشە ئاسا خۆت هەڵئەدەیتە نێو هەنسکی شیعرمەوە بە هاتنت دڵ خۆش ئەبم .. گەرچی ئەشبێ بە یادگاری 
کەژە 29.1.2011



Hamu gulakanw dlakan la yak allawn wak sozy ema,
Boya birta ka amam bo nusyt gulm? >>>>
Mn brwam ba awinek nya, turay Shorsh hal nagretw
waku zryan hal nakaw gsht diwarakan naruxene!

awa Yasay 3ashqy mna hanasakam!
By; Kazha

08-08-2014

Yakek la nsuynakany xot baby gyan ..


Amro wistm tanha yadgaryaki bchukt bhenmawa yad, amash yakeka la nusynakany xot ka har jarek xwendumatawa ba kulk frmeskm rshtua lagal amrosha <3..

Boya bunman paiwasta ba yakawa sararay har shtek ka ru aya ya abina azary yaktr..



له‌وانه‌یه‌ پی بکه‌نیت کاتێک  ئه‌م شته‌ ببینیت و بیخوێنیته‌وه‌ به‌س  ئه‌مه‌وێ هه‌موو شته‌کانت بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌  بۆت بسه‌لمێنم چۆن ته‌نیا مردنی من ئه‌توانێ  له‌ تۆ دوورم بخاته‌وه‌

1:من و تۆ  چاوه‌ڕێ ئه‌بین  تا هه‌ر کاتێک  ئه‌م موشکیلانه‌ ته‌واو  ئه‌بێت و  بگه‌ین به‌ یه‌کتر . گه‌ر گه‌شتین به‌ یه‌ک  پێکه‌وه‌ین 

2: ئه‌گه‌ر گه‌شتێن به‌ یه‌ک و دوای  چه‌ند ساڵێک من مردم  که‌واته‌ مردنی من ئه‌بێ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ تۆ  جیا ببمه‌وه‌ چوون من مردووم و تۆ هیشتا زیندووی 

3:  چ پێکه‌وه‌ بووین  چ نه‌بووین  و  خوا نه‌خواسته‌  تۆ شتێکت لێ هات  ئه‌وه‌ دڵنیا به‌ له‌وه‌ی که‌  ئیجازه‌ ناده‌م ساتێک دوای تۆ بژیم و  خۆمت پێ ئه‌گه‌یه‌نم . که‌واته‌ مردنی تۆش ناتوانێ لێم دوورت بخاته‌وه‌

4: ئه‌گه‌ر  ڕۆژێک هات و  تۆ له‌ چاوه‌ڕوانی ماندوو بووی و ویستت  کتێبی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌مان ببه‌ستی و هه‌موو شت کۆتایی پێ بێت  ئه‌گه‌ر نه‌توانم  هیچ بکه‌م و دڵنیا بم له‌وه‌ی که‌ تۆ ئه‌ته‌وێ کۆتایی 
به‌م شته‌ بێت  ئه‌وه‌  ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی ئاخری ژیانی من ده‌بێت و  له‌وه‌ زۆرتر ناژیم ، که‌واته‌ لێره‌شدا ته‌نیا مردنی  من ئه‌توانێ لێت دوورم بخاته‌وه‌

هانی گیان   به‌ وتنی ئه‌م شتانه‌ ویستم   پێت بڵێم که‌  دڵنیا به‌ که‌   هیچ شتێک ناتوانێ تۆم لێ جیا بکاته‌وه‌ 
و ته‌نیا یه‌ک شت هه‌یه‌ که‌ ئه‌توانێ کارێک بکات ئه‌م شێته‌ت له‌ کۆڵ بێته‌وه‌ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌  بمرم ئه‌گینا  هیچ هێزێکی تر نیه‌ که‌ بتوانێ  ته‌نانه‌ت بۆ چرکه‌یه‌کیش وام لێ بکات که‌ بیر له‌ ژیانی بێ تۆیی بکه‌مه‌وه‌ 

خۆشم ئه‌وێی شیرینه‌که‌م 


Dway to awa Sar le Shewawm boya mahela ba tanha rega bbrm..


3ashqy ema ka ba qad  am notana jwana ka bo awazek abna gyanekw ba riz awastnw tawawkary yaktrn, ay to bo atawe ema dur la yaktr bin jarekytr, bo paimant shkand????

06-08-2014

I don't wanna lose you
After all we've been through.



 Please baby stay with me. till the end & come with me/
We won't make love, love will make us.
So come with me, where dreams are born, and times is never planned.
Just think of happy things,
and your heart will fly on wings. 



هه‌ر ئێستا وه‌ره‌ ماره‌مکه‌
به‌ پێشه‌کیى خه‌نده‌یه‌ک و
به‌ پاشه‌کیى نیگایه‌کت قایل ئه‌بم
تۆ (بمهێنه‌) بۆ ناو قسه‌یه‌کى خۆش و
منیش بۆ ناو شیعرێکى کچانه‌ (ئه‌تهێنم!)

مۆڵه‌ت له‌ شیعر و خه‌ڵک و خوا وه‌رئه‌گرم و
له‌ناو کلۆره‌دارێکى پووره‌ى هه‌نگدا
مانگى هه‌نگوینى له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر ئه‌به‌م

 us..



تینوی كردم ماچی لێوت

ئێستا وشكه‌ ناو نیشانم ….
ته‌متومانه‌ لێوتم نه‌بێ
بۆماچێكت من ڕواوم….
ماچی لێوته‌ نام مرێنێ
بۆماچێكته‌ خه‌و زڕاوم….
بابه‌رگیمن ره‌نگ لێوت بێ
خه‌ونیمنه‌ له‌ماچێكتا كه‌ خنكاوم….
نیه‌ فه‌ڕقی له‌شه‌و یا له‌ رۆژابێ
كڕۆك ماچێكته‌ كه‌بۆی تكاوم….
دوای ماچی تۆ باسزابێَ
خۆ به‌ر ماچت سزادراوم….
زیندانی له‌به‌ر ماچی تۆ بێ
دوای ماچت تامه‌زرۆی ئه‌و زیندانه‌م….
نیه‌ شه‌رم و ترسم هه‌رچی ده‌بێ
له‌دێرێكی حه‌ز به‌ماچا من هه‌ر وه‌هام….
گه‌ر بۆ ئه‌به‌د لێوتم هه‌بێ
هێشتا كه‌مێك فێڵ لێكرام ….
گه‌ر بۆ ئه‌به‌د لێوتم هه‌بێ
هێشتا كه‌مێك فێڵ لێكرام ….


05-08-2014

مه‌رگ له‌وانه‌یه‌ ووشه‌یه‌ك بیت كه‌ پیویست به‌ هیچ پینوسیك نه‌كات كه‌ پیناسه‌ی بكات ، مه‌رگ ته‌نها دابران نیه‌ له‌ دنیای هه‌ستی و گه‌شتیك نیه‌ به‌ره‌و دنیای خه‌یال ، مه‌رگ ته‌نها دابرانی هه‌ناسه‌ نیه‌ له‌ قورگ و له‌ كاركه‌وتنی دل نیه‌ !!! مه‌رگ هیچ پیناسه‌یه‌كی نیه‌ لای من ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بیت كه‌ خه‌ونه‌كانت ئه‌كوژریت ، ئه‌وه‌ نه‌بیت كه‌ چیتر مان و نه‌مانت هیچ به‌هایه‌كی نیه‌ ، مه‌رگ كوشتنی رۆحه‌ ، كه‌ رۆحت مرد بوون و نه‌بوونی جه‌سته‌یه‌ك هیچ شتیك ناگۆریت و ته‌نها و ته‌نها كه‌سیكی زیاده‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی خوایه‌ ده‌ژی كه‌ نان و ئاوی كه‌سیكی تر ده‌خوات ، مه‌رگ كوشتنی ئاره‌زوه‌كانه‌ ، كوشتنی بیره‌كانه‌ ، كاتیك كه‌سیك كه‌سیكی خۆش ئه‌ویت ئه‌و كه‌سه‌ ده‌روات ، كاتیك كه‌سیك چاوه‌روانی شتیك ده‌كات و شته‌كان له‌ چاوه‌روانی ده‌رۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، ژیانه‌ لیره‌ هه‌مووی مه‌رگه‌ هیچ شتیك به‌های نیه‌ ، ته‌نها پارچه‌ كاغه‌زیكی حیز نه‌بیت كه‌ هه‌مووان به‌ دوای دا راده‌كه‌ن ، مه‌رگ لیره‌ ئه‌و ساته‌ ده‌ست پی ده‌كات كه‌ تیكت ده‌شكینن ، كاتیك كه‌سی ناخی بمری ، دلی بمری ، رۆح و خه‌ونه‌كانی بمری ، بوون و نه‌بوون له‌ ژیان هیچ مانایه‌كی نیه‌ ، خۆزگه‌ ژیان وا نه‌ده‌بوو خۆزگه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كورته‌ی كه‌ پیمان دراوه‌ هه ر رۆژیكمان نه‌ده‌كرده‌ مه رگی یه‌كدی لیره‌ مرۆڤه‌كان مرۆڤ ئه‌كوژن ، ئاخر چی پیناسه‌یه‌ك بۆ مه‌رگ ئه‌بیت بكریت ، له‌ كاتیك هه‌موو شته‌كان ناوی مه‌رگی له‌سه‌ر بیت ، ئه‌بیت ئه‌مه‌ چی جۆره‌ ژیانیك بیت كه‌ دۆزه‌خیش پی نه‌گاته‌وه‌ ، ئاخر به‌ چی پیئه‌كه‌نی له‌ كاتیك هه‌موو ژیانت هه‌ر گریان بیت ئاخر ئه‌بیت به‌رده‌وامی به‌ چی جۆره‌ ژیانیك بده‌یت كه‌ هه‌ر له‌ بنه‌ره‌ته‌وه‌ ناوی ژیانیان گۆریوه‌ بۆ مه‌رگ ....لیره‌ ژیان واته‌ مه‌رگ... لیره‌ خۆشه‌ویستی واته‌ مه‌رگ ، لیره‌ خویندن و كاسپی كردن واته‌ مه‌رگ ، لیره‌ هیشتا نه‌هاتوینه‌ته‌ دنیاوه‌ باسی مه‌رگمان بۆ ئه‌كه‌ن

لەبیرت ماوە هاوڕێم كاتێك لێت پرسیم ئازيزه كه م ئەمەوێ‌ زیاتر بتناسم ؟

منیش بەم شێوەیە وەڵامم دایتەوە..
ئازیزم بۆئەوەی من بناسیت سەردانی مەملەكەتی عەشق بكە دوو كۆڵان لەودیوو غەریبییەوە لەناو كوخێكاكجيك ئەبینی كراسێكی ئاو دامانی لەبەردایە لەڕەنگی شعر ، چاوێكی مەست و قامەتێكی مام ناوەند ، كاتێك كەبینیت بەئەسپایی بچۆ بۆلای و پێی بڵێ‌..
(((غەریبت باش ئەی تەنیاتر لەتەنیایی هاتووم بەشعرێك بمبەیتەوە ناو بێشكەی ساوایی باتۆزێك بۆنی حەتحەتۆكەو مێخەك و هەناسەكانی دایكم و زەردەخەنەكانی باوكم مەستم كات..
هاتووم فێرم كەیت چۆن ببمە هاوڕێی باران و شەماڵیشم خۆش بووێ‌؟؟؟
چۆن لەباوەشی ئاسمانا بنووم و تریفەی مانگ بێت بەدۆستم؟؟؟
هاتووم لەگەڵ نەورەسەكانی خۆشەویستیدا ئاشتم كەیتەوە..
هاتووم ماڵی گوڵەگەنم و دار زەیتوونم پیشان بدەیت..
هاتووم لەساباتی درەختێكا بمخەوێنیت تاچیدی هەتاو یاری بە چارەنوسم نەكات !!!)))
ئەوجا منیش سەرت ئەنێم بەسنگمەوەو بەرامەی شعرێكت پێشكەش ئەكەم كەتا ماویت
وەك نێرگز گەش بچیتەوە
وەك ڕوبار یاخی بیت
وەك كەناری پڕبیت لە ئاواز
وەك ڕیحانە عاشق بیت
وەك شەونم ئارام بیت...





وشه‌ی شیعرت ...

ناونیشانی خه‌نده‌یه‌كه‌و
له‌ ژێر چادری خه‌می مه‌عشووقێكا ...
ده‌بێ به‌مه‌زرای ره‌وه‌ندێك
وشه‌ی شیعرت ...
كوڕێكی پایز.. به‌كچێكی به‌هار ده‌ناسێنێت
له‌گه‌رووی به‌هاردا،،مانگه‌شه‌وی ژوانێك
رۆژژمێری داستانی عیشقێك ...
ده‌كات به‌ئاوێنه‌ی قژداهێنانی به‌هار
تۆ به‌رۆنی چ زه‌یتوونێك ..
وشه‌ی شیعرت ده‌كه‌یت به‌ چلچرای ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌؟؟
تۆ به‌ سوار چاكیی كام ئه‌سپی مه‌جنوون
ده‌گه‌یت به‌ له‌یلای ئه‌م سه‌حه‌ره‌ دره‌نگه‌؟
له‌كام چوار رێیانی پشده‌رو بتوێندا
ئێواره‌كۆڕێك ...بۆشاعیرانی هاوسه‌فه‌ری
گوڵ و په‌پووله‌و ئه‌رخه‌وان ..ساز ده‌كه‌یت؟؟!