31-01-2013
11-01-2013
فکری من ههرشهو به‌ره‌و زولفی پهرێشانت ده‌چێ..
زولفی ئاڵۆزت، وه‌کوو ئه‌فکاری یارانت ده‌چێ
په‌نجه‌کانم ده‌بنه شانه،دایده‌هێنن موو به موو
شاعیرانه شێعری شانه،شه‌و به‌ره‌و شانت ده‌چێ
به‌ستراوه ده‌ست و پێی من وا به زنجیری ئه‌وین
بۆته سجنی من، دڵت،،دڵ ڕوو به زیندانت ده‌چێ
شیرینی خه‌نده‌ت ئه‌ونده دڵڕفێنه،،گیانه‌که‌م
مێشی دڵ ده‌فڕێ ،،به غاردان،ڕوو به قهندانت ده‌چێ
چاوه‌کانت قاتڵی قهلبن،،موژه‌ت تیژن به‌ڵام
هه‌ر چی ویستی خۆی بکوژێ،،ڕوو به موژگانت ده‌چێ
مانگ و ئه‌ستێره و هه‌تاو،هاتبونه سه‌یری ڕوومه‌تت
تا بزانن تیشکی تۆ،چۆن ڕوو به ئاسمانت ده‌چێ
جهنهتت به‌خشی به سێوێک،،ئاده‌مت خسته عه‌رز
بۆیه سێوی سه‌ر زه‌وی ،هێنده وه سێوانت ده‌چێ
خاڵه، ده‌ستوه‌ردان له کار و خلقه‌تی خوا ،باش نیه
گه‌ر له‌وه‌ی زیاتر بڵێی،خۆ دین و ئیمانت ده‌چێ
Abonneren op:
Posts (Atom)