30-09-2013
15-09-2013
10-09-2013
سات به سات زیاتر بیرت ئەکەم
----
چه‌نده سه‌یره هه‌ستم
چه‌ند مه‌ستم """
ئه‌روانمه هه‌رکوێ شێوه‌ته
ئه‌ڵێی تابلۆیه‌کی، دونیا چوارچێوه‌ته
-----
هه‌ناسه‌که‌م ، هه‌مو شه‌وێ
هه‌تا خه‌وم لێ ئه‌که‌وێ
شه‌ر له‌گه‌ڵ دووری ئه‌که‌م و
ئه‌تهێنمه‌وه به‌ر چاوم
به گیانی تۆ
به‌و خه‌یاڵانه‌وه ماوم.
------
له‌سه‌ر جۆلانه‌ی باخه‌که
شه‌وانه دڵه ته‌نگه‌که‌م رائه‌ژه‌نم
گریانم دێ و
به‌یادی پێکه‌نینه‌که‌ت ، پێئه‌که‌نم.
---
ئەگەر وشەیەك بویتایە
بۆناو شیعرێكم ئەبردی
لەناو دیوانی دڵمدا
تا ئەبەد هەڵم ئەگرتی
هه‌موو کاتێک بیرت ده‌که‌م
ئەو کاتەی باران دەبارێت من چەتر هەڵنادەم و دەمهەوێت هەموو گیانم بۆنی و تۆ باران بگرێت تا نە خۆم ونکەم نە تۆ ... (٢) من هەرچەندە دەکەم سەرم لە دوو شت دەرناچێت نازانم ! لە کامەیان بۆت بگەڕێم و بتدۆزمەوە پێم بڵێ ? بەرەو ئاسمان باڵت گرتووە یان لەگەڵ باراندا رۆچویتە ناو زەوی ئاخر نازانم چٶن ئاسمان ڕاتدەگرێت و زەوی دەتکاتە هاوڕێی خۆی ... (٣) من بارانم خۆشناوێت و بە وەرزی عەشقی نازانم باران بەشێکە لە ونبون بەشێکە لە خنکان کە تۆ لەباراندا خەرق بیت و منش وەکو مناڵ مات و کز بە دیار تۆوە دانیشم و دڵگران بم پێم ناڵیی ئاخر کام دڵۆپ دڵخۆشم دەکات و جەستەی تۆم نیشان دەداتەوە ... (٤) لە مانگ درەوشاوەتر تۆی کە هەموو شەوێک زەوی ڕوناک دەکەیتەوە وەکو خۆر سبەینان هەڵدێی و ئێوارانیش ئاشنام دەکەیەوە بە ژورە تاریکەکەم وەی خودا تۆ چۆن ئاوا زەویت سەرسام کردووە ماڵ‌وێران ... (٥) تۆ وەکو شێتێکی برسی وای ئەوکاتانەی سەرت بە ئامێزمەوە دەنێی حەز دەکەی هەمیشە وەکو منداڵێک لێم جودا نەبیتەوە ... (٦) ئاسمانێک کە تۆی نەبینیبێت من نامهەوێ بارانێک کە بۆنی تۆی لێنەیەت من ناچمە بەری ژیانێک کە تۆی تێدا نەبێت من نامهەوێت تێیدا بژیم دڵێک کە نەتپەرستێت من بە دڵی خۆمی نازانم
Abonneren op:
Posts (Atom)