1
مه‌هێڵه بێ ناز بم
خونچه‌ی باخه‌كانی ژیان
پربێت له‌گه‌ڵای وه‌ریوو
به بێ گه‌ڵاو گوڵی دڵت بمرم
مه‌هێڵه
ئێوارانی دوای خۆره‌تاو پڕ سێبه‌ربێت
تاكوو چرۆی لێوت بگرم
2
تۆده‌زانی
كاتێك عاشق
گزنگی خۆری به‌یانی ده‌بینێت
شه‌یدای ملوانه‌كه‌ی گه‌ردن ده‌بێت
تۆ ده‌زانی
كاتێ تریفه بێ مانگه‌شه‌و ده‌بێت
چ هه‌تاوێك په‌خش ده‌بێت
چ سنه‌وبه‌رێك سه‌وز ده‌بێت
3
بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌ستێره‌ی رۆحت ده‌ژیم
هه‌میشه روبارهكانت بۆپڕدهكهم
له‌گوڵی نێرگز
ده‌بمه باخهوانێكی سه‌وز
بۆ گوڵه هه‌ناری رۆحی سپیت
ده‌بمه‌وه دارێكی باڵابه‌رز
4
من له پهلكهزێرینهی دڵته‌وه هاتووم
باخچه‌یه‌كی لاله‌زاری دڵی تۆبووم
رۆحم پڕكردی لهپهلكهزێڕینه
شعرم بۆكردووی به‌گۆرانی و ئاواز
به‌گوێی شمشاڵێكی پڕبادا بۆم ناردووی
بارانم بۆكردووی
به ناسكه هه‌رمێ
بردوومه‌ته ماڵی هه‌ور
بۆته جێژوانی خۆشه‌ویستی گوڵه به‌هێ
5
هه‌میشه چه‌تری سۆزت بووم
تاگهڕایتهوه
نه‌تهێشتوه تهنیایهكهم
چه‌شنی گریانی چرایه‌ك
لهتوانهوهی به‌فردا بهئازاربێ
نه‌تهێشتووه رۆژێك
نیشتمان له‌خۆم زیز بكه‌م
تۆبووی گوڵه گه‌نمه‌كانی رۆحمت ئاشت كرده‌وه
خه‌یاڵی پڕ لهئهندێشهم
خه‌ونی شعره‌كانم ره‌نگ بگرن و
سیمای ووشه‌كانم كاڵ بێته‌وه
6
ئاشنام كه‌وه به‌كۆڵانه
ره‌ش و سپیه پڕ سێبه‌ره‌كانی جێ‌ژوان
تێكهڵم كه به‌و به‌فره سپیه‌ی
له‌ساڵیادی ته‌مه‌نمدا
بارانته سه‌ر روومهتهكانم
ببمه‌وه بۆلای بارانه به‌لێزمه‌كه‌ی جاران
7
كاتێك گهڵاههڵوهریوهكانی دڵم
له‌ژێر سێبه‌ری چاوه‌ڕوانیدا
شین ده‌چنه‌وه
من به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م
دڵت له ته‌نهایی رۆحمدا
حهشاربدهم و گه‌ش ببنه‌وه