خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی په‌پوله بۆ گوڵ
کاتێ ئاوێته ده‌بن به خۆشه‌ویستی یه‌کتر پڕ به دڵ
خۆشم ده‌وێ ی به قه‌ت عه‌شقی دایک بۆ منداڵ
کاتێ ده‌م و مه‌مکیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به شیری حه‌ڵاڵ
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی کورد بۆ نه‌ورۆز
کاتێ له به‌هاردا ئه‌م جه‌ژنه له یه‌کتر ده‌که‌ن پیرۆز
خۆشم ده‌وێ ی ...
به‌قه‌ت عه‌شقی (په‌شێو) بۆ کوردستان و ( کوردستان)
کاتێ شیعری کرده نان و ئاو بۆ خۆشه‌ویستی هه‌ردوکیان
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له خاچ
خۆشم ده‌وێ ی به قه‌ت عه‌شقی خودا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌کان
کاتێ له دونیایه‌کی پڕ تاوان موژده‌ی به‌هه‌شتی پێ دان
Geen opmerkingen:
Een reactie posten