هه‌رگیز ناڵێم بێزارم لێت
خۆشم ئه‌وێی هه‌تا ئه‌گه‌ر
هه‌موو دنیاش پێم بڵێن شێت !
خۆشم ئه‌وێی باكم نیه
هه‌موو دنیا پێم بزانێ
هه‌ر منت دی له ناو چاوما
وێنه‌یه‌كی تازه‌ت دانێ ..
وا نه‌زانی كه‌س نازانێ
عه‌یامێكه خۆشم ئه‌وێی
ئه‌وه‌ی سه‌یری چاوم بكا
یه‌كسه‌ر ئه‌زانێ تۆ له‌وێی
گوڵی ئه‌شقت ووشك نابێ
گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك خه‌زان بێت
له كانی چاوم ئاو ئه‌خواو
له ئینجانه‌ی دڵما ئه‌ڕوێت
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆم خۆشه‌وێ
دڵی منیش ,
هه‌ر له دڵی مناڵ ئه‌چێ
به یه‌ك ووشه ئه‌گریه‌م و
به بزه‌یه‌ك
هه‌ر هه‌مویم له بیر ئه‌چێ
---------
عاشقه بچكۆلانه‌كه‌ی دڵم
ئێواره‌یه‌ك نیگای خۆشه‌ویستیت
به‌سه‌ر نه‌رمه بارانی دڵمدا
په‌خش كردوو
هه‌نگاوه‌كانت وه‌ك فرمێسكی رێبوارێكی ماندوو
كرده دیاری دڵم‌و،
په‌نجه‌ره‌یه‌كت له روناكی به‌خشیه
ساباتی هه‌ستم،
كه‌نائومێدبووم له‌وه‌رزی دابڕان
په‌ڕه‌ی دڵم ژاكاو
هه‌ناسه‌م غوربه‌تی رۆژگاری
لێ ده‌تكا
كه‌نائومێدی په‌رچه‌می دڵمی داپۆشی
گوڵی به‌هارشه‌رمی له‌شه‌تڵی
وه‌رینی گه‌ڵا ده‌كردوو
چاوه‌كانت بوونه په‌یكه‌رو به‌منت به‌خشی،
كه‌نائومێدی رووی تێ‌كردم
سینه‌ت بووه به‌فری رۆحم
خه‌ونی چركه‌یه‌كی پڕ له‌نه‌غمه‌و
به‌تاڵه‌كانی قژت، دات پۆشیم
چرپه‌ی لێوت بۆنی گوڵی
سێوی گرتوو، سه‌وزی چاوه‌كانت
بوونه تیشكی هه‌ستم‌و
گزنگی شه‌ونمی باراند؟
كه‌نائومێدبووم
رووخسارمت گوڵاو پژێن كرد
تاكوو ئاوێزانی یه‌كترببین
كه‌هه‌ستم كرد خۆشت ده‌وێم
به‌درێژایی شه‌وبوویته ئه‌ستێره‌و
تۆ له‌ناو سنگمدا ده‌خه‌وتی
كه خه‌م وه‌كوو ته‌رزه باری
تۆ پێكه‌نیت كرد به‌سه‌ما
چاوم بووه ئاسمانی رێت
ده‌ی عاشقه بچكۆلانه‌كه‌ی دڵم
به‌خته‌وه‌ری بكه، په‌نجه‌ره‌ی روناكی
له‌ناو باوه‌شما تێر بخه‌وه
تا سه‌رخه‌وێكی ئه‌به‌دی
بیرله‌گزنگی سپێده‌یه‌كی
وه‌نه‌وشه‌یی بكه‌وه،
بیرله پرچی تێكه‌ڵاوی عاشق بكه‌وه
تاكوو ببنه په‌رژینی مه‌وسمێكی تر
ئای عاشقی بچكۆلانه‌كه‌ی دڵم
چه‌نده خۆشم ده‌وێی
Geen opmerkingen:
Een reactie posten