ده‌تهه‌وێت بزانیت بۆ تۆم خۆش ده‌وێ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایندهی خۆم له چاوه‌کانی تۆدا ده‌بینم،
ده‌ریای عه‌شقم شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی تۆ ده‌یهه‌ژێنێت،
له قوڵایی ناخی ده‌رونمدا هه‌ست به ئه‌وینی تۆ ده‌که‌م.
ده‌تهه‌وێ بزانیت بۆ تۆم خۆش ده‌وێ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ به‌هه‌شتێکی له‌سه‌ر دوونیا بۆ من خه‌لق کراوی،
تۆ ئاسمانێکی پڕ ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ی، تروسکه‌ی ڕۆشنی ئاواتم له چاوانی تۆدا ئه‌دۆزمه‌وه.
دڵی من گه‌نجینه‌یه‌که ته‌نیا جێگای خۆشه‌ویستی تۆی تێدا ده‌بێته‌وه.
ده‌تهه‌وێت بزانیت بۆ تۆم خۆش ده‌وێ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ یه‌که‌م و تاکه که‌س بوویت، توانیت به کلیلی زێڕێنی خۆشه‌ویستی قفڵی داخراوی دڵم بکه‌یته‌وه.
تۆ یه‌که‌م که‌س بوویت توانیت بمخه‌یته باخی ڕه‌نگینی عه‌شقه‌وه،
هه‌ر ته‌نیا تۆش بوویت گوڵی ووشک بووی تهمهنمنت جارێکی تر ئاودایهوه.
نازانم له‌وه زیاتر چی بنووسم !
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر وشه‌یه‌ک بدرکێنم،
هه‌ر هۆنراوه‌یه‌ک بنووسم،
هه‌ر وه‌سفێک بکه‌م، ته‌نیا دڵۆپێکه له ده‌ریای خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ
Geen opmerkingen:
Een reactie posten