قوربانی نیگاهی غه‌زه‌بت ڕۆح و دڵی من
فوستانی ره‌شی نازکی چین چینی له‌به‌ردا
وه‌ک هه‌وری سیا بێ، به‌سه‌ری قورسی قه‌مه‌ردا
قوربانی نیگاهی غه‌زه‌بت ڕۆح و دڵی من
یه‌ک له‌حزه، دوو سه‌د تیر و ڕمت، چۆن له‌جگه‌ر دا؟!
مادام که به شمشێری برۆت له‌ت له‌ته جه‌رگم
لازم نییه ئه‌و خه‌نجه‌ره، کردووته به به‌ردا
دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به شه‌باهه‌ت
وه‌ک ئاهوو وه‌هایه، که له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا
ده‌ستێ که به داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به دڵ بم
چی بکه‌م، که نییه ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا
قوربان، وه‌کو خاکی به‌ری پێت که‌وتووه دایم
ئه‌حمه‌د، که مه‌گه‌ر دولبه‌ر، خۆی بێ له گوزه‌ردا
Geen opmerkingen:
Een reactie posten