01-04-2012

 

   ته‌نیا تۆ

ئێستا گوڵی ته‌مه‌نی من
به‌ ده‌ستی تۆ ئه‌ژیه‌ته‌وه‌.. .
خه‌می چه‌ق به‌ستووی سه‌ر دڵم
... به‌ هه‌ناسه‌ت ئه‌توێته‌وه‌...
... تاریکی ژووری خامۆشم
به‌ هاتنت ئه‌بڕێته‌وه‌...
گه‌ر تۆ نه‌بی پێنووسیشم
ووشه‌م بۆ ناهۆنێته‌وه ‌!!!
به‌ شیله‌ی لێوی تۆ نه‌بێت
تینویه‌تی ناشکێ لێوانم...
گه‌ر به‌هاری عه‌شقت نه‌بێ
چرۆ ناکات خۆزگه‌کانم...
ده‌سا تکایه‌ با به‌س بێت
بێ هیوایی حه‌زه‌کانم،،،،
وه‌ره‌ له‌ ئامێزتا بنووم
تا به‌دی بێت خه‌ونه‌کانم

Geen opmerkingen:

Een reactie posten