ئەمشەو گوڵم بە یادی تۆ مۆمێ لە پەنجەرەی ژوورە سارد و سڕەکەمدا داگیرسێنم
قژی هەزار هۆنراوەی خەمگین لە بەر یدا دا ئەهێنم
لە تاریکی ئەمشەو من و مۆم یادت دەکەین ، من بە گریان مۆمیش بە سووتان
ئەمشەو وەرزێ لە تەمەنم لە تاو بێ تۆی لە خاچ ئەدرێ
لێوی تینووی هۆنراوەشم بێ ماچ ئەمرێ
خۆ لە تاو دووری و دابڕانت دڵم وەستا دە بگەڕێووە ئەی جوانترین
گوڵی باخی دڵم..
تابلۆکانی خۆشەویستی وا خەریکە کاڵ ئەبێتەوە..
کەژە ١.٨.٢٠٠٩
من بڕوام بە ئەوینیك نیە ، توڕەیی شۆڕش هەڵنەگڕێت و
وەك زریان هەڵنەکا و گشت دیوارەکان نەڕووخێنێ.
کەژە
Geen opmerkingen:
Een reactie posten