ئاخ خودایە!
چەندم خۆش دەوێت
چەند جوان هەنگاو دەنێت
رۆحی ئاشنایە بەڕۆحم
کەدەمبینێت!
کەدەیبینم
هەست بەئارمی دەکەم
تۆش!
پڕیت لەخۆشەویستی من!
میش چاوەڕێت دەکەم تا بڕستم لێ دەبڕێ
کەهاتیش هیچ ناڵێین
ئای چەند خۆشە!
ئەو هیچ نەوتنە
بۆئەوەی تا ئەبەد خاڵی نەبینەوە
لەخۆشەویستیمان.
ئه‌گه‌ر ویستت من ببینی
له ناو دڵۆپه‌كانی باران بۆم بگه‌رێ
ئه‌گه‌ر ویستت من ببنی
له ناو لوله‌ی تفه‌نگی شۆڕشگیرێ بۆم بگه‌ڕی
فیشه‌كی ناو تفه‌نگی مه‌زلومان و جوامیرانم
ئه‌گه‌ر ویستت من ببینی
له ناو فرمیسكی چاوی ههژاریك بۆم بگه‌ڕێ
له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ نیشتیمانا بۆم بگه‌ڕێ
له خاكێكی داگیركراو بۆم بگه‌ڕی
له بیابانی جه‌هله‌وه بۆم بگه‌رێ
له گیرفانی خالی قوتابیه‌كه‌وه بۆم بگه‌ڕێ
له ناو كهناسهكانی شار بۆم بگه‌ڕێ
له ژوری كارگوزاری ناو قوتابخانه‌كانه‌وه بۆم بگه‌رێ
له جۆگه‌ی ناو ئاوی باخێك بۆم بگه‌ڕێ
له ناوی ده‌ریای نه‌زانیندا بۆم بگه‌رێ
له ناو دنیای تاریكی بۆم بگه‌رێ
له ناو تیشكێ مۆمێك بۆم بگه‌رێ
له جگه‌ره‌ی ده‌ست له‌رزیوی مامهیهكی ئه‌نفال دیده‌وه بۆم بگه‌رێ
له نوگره سه‌لمان و ناو ئێسكه رزیوهكانهوه بۆم بگه‌ڕێ.
مەستبوون لەباوەشی ئەودا
ئه‌مشه‌و
چۆڕ چۆڕ ده‌ڕژێمه
ناو پێکی یادێکت و
په‌ڕ په‌ڕ هۆشیاریم
ده‌بێته په‌ڕ و باڵی خه‌یاڵت،
تا ئەهوان له شه‌قه‌ی
باڵ ده‌ده‌ن، و
.... ئه‌من
مه‌ست مه‌ست
ده‌بم..........
ئەم ئێوارە، دیسان دڵەکەم تاسەی پیاسەی ناو شۆستەکانی ڕۆحتی کردوه
دیسان دڵم تەنگە و بیری جێژوانی ئێوارانی دەربەندی عاشقانی شارتی کردوه
ئازیزەکەم، باوانەکەم لێوەکانم لەدووری ماچی سەر گۆنات وشك هەڵاتوه
گۆی مەمکەکانم لەدووری دەستەگەرمەکانی تۆ، شەق شەق هەڵاتوە
باوانم لەکوێی؟ بێزارم لەدووریت و خەریکه دڵم شەق دەبا
بیر و خەیاڵی تۆ و ماچەکانی ژێر مڵت خەریکه دڵم بۆلای خۆی دەبا
باوانەکەم، دڵەکەم رۆحەکەم ئەی کوڕه جوانەکەی مەڵبەندی دیاری ئاشقانم
ئەی تابلۆی خۆشەویستی دیەکانم، ئەی پیرۆزترین خودای ئایینەکانم
وڕەوه بۆلام، با لەئامێزت بگرم و تێر تێر راتگوشم بەلەشی تەنیاییمەوه
بین بەلێوەکانتەوه نێم و هەناسەی تۆی جوانی لەنێو دڵم زیندوو کەمەوه
ئاخ چەن شەوه لەدووریت هەودای فرینێکی بێگەرانەوه، لەسەر مێشکم باره
نازانم چی بکەم لەکام ئاشقی گەڕەك بپرسم هۆی سوکنای ئهەو دڵەبرینداره
تۆ رۆیشتی و بەجێت هێشتم، نەت پرسی بەجارێ لەو فرمێسکی سەر گۆنام
ئاخر چۆن وادەبێ نازدارەکەم، ئەی جوانترین کوڕی شار و هاورێی دڵی تەنیام
وەره جێ‌ژوان ئاوەدان کەینەوە لەخۆشی ماچی سەر گۆناکان
وەره دەستی یەك بگرین و قاقا پێکەنین و ڕەشبەڵەکی بگێرین لەدەوری کوڕ و کچان
لەناو زەوی
عەشقی تۆدا
سەوز بووم ،
بە هەستی گەرمی
دەستەکانی تۆ
هاتمە دنیا،و
دەستم نایە ناو
دەستی ژیان.
تۆ ئەی
هەمیشە
بەهاری من
چیتر کاس مەکە
گوێی دنیا
بە ناڵە و هاواری
بێ دەنگی،
وەرە! بانگمکە و
بڵێ: ئەوە خەون دەبینی؟
سەیرم کە و لەگەڵ
نەرمە پێکەنینێک
بێم بڵێ
هەستە شێتە...
ئتر من با عاشق تر،و
شێت ترتبم..........

Geen opmerkingen:
Een reactie posten