15-09-2014

خۆشەویستى ساتێکە کە هەتا هەتایى دەمێنێتەو


لێرەوە ئەمەوێت پێناسای ئەشق بکەم، هەرچەند ئەشق باڵای هێندە بەرزەو هێندە مەزنە بە هیچ ووشەیەک  یان بە هیچ هەستێک 
پێناسە ناکرێت.



گەورەترین وانەى ژیان فێر ببە خۆشەویستى، لێبوردەیى و بەخشین


 خۆشەویستى هیچ داواکارییەکى نیە بێجگە لە بە دەست هێنانى پێویستیەکانى نەبێت

 ئەو خۆشەویستیەیەى کە بۆ ماوەیەکى درێژە لە ناو دڵتدا ماوە هەمان ئەو خۆشەویستیەیە کە گەڕانەوەى نییە



 لە دڵى خۆت پەیرەوى بکە تا هەرگیز پەشیمان نەبیتەوە

 تۆ کەسێکت لەبەر جوانیەکەى خۆش ناوێت بەڵکو ئەو جوانە چونکە تۆ خۆشت دەوێت


 خۆشەویستى ئەبەدى یە، لەوانەیە ڕوخسارى دەرەوەى بگورێت بەلام پێکهاتەى بوونى ئەو هەرگیز ناگۆرێت

 عەشق پەیمانێکە، عەشق یادگارییەکە، یەک جار لێى ببورە لە بیرى نەکەى هەرگیز رێگە مەدە لەناو بچێت


 عشق و نەفرەت ڕۆحیان ماندوو کرد: پاشماوەى جسم بە دەگمەن دەتوانێ بۆ ماوەیەکى دڕێژ بەرگە بگرێت

 عەشق نزیکترین شتە لە نەفرەت

 خۆشەویستى بۆ نەزان عەقڵە، بۆ عاقڵ نەزانى و گێلى

- خۆشەویستى کاتێکە کە بۆ دڵخۆش کردنى خۆشەویستەکەت پێویستیت بە ووشەیەک نەبێت، تەنیا لەرزینى دڵ بەسە



 عەشق کاتێکە کە گفتى بێ ماناو بێ هودە ڕابگریت و بتوانێ بە ئاسانى بێ دەنگ بێت

کاتێک کە بتوانێ پێش لە دایک بوونى مندالەکەت مندالى خۆت لە باوەشى ئەودا ببینیت تۆ بە ڕاستى ئەو کەسەت خۆش دەوێت و عاشقى ئەوى

 بەهاى ژیان بە کات و پارە نییە، بەلکو بەقەد ئەو خۆشەویستیەیە کە ئالوگۆر کراوە

 مهرەبانى لە گفتاردا باوەڕى دەهێنێت. مهربانى لە فکردا دەبێتە هۆى قووڵ بوونەوەى. مهربانى لە بەخشینا خۆشەویستى دەهێنێت

- بە باوەڕى من ڕاستى ڕوون و بێ خەوش و خۆشەویستى بێ قەیدو مەرج ئاخرین ووشەیە لە جیهانى ڕاستیدا



01-09-2014


ئای چەن خۆشە
رۆژگاری بەهار، من گوڵچنت بم
شەوگاری پایز، دەست لە ملت بم
زستان و هاوێن، چەتری سەرت بم.


لەنێوان زمانان دا         
 سنور هەیە..
دڵان نا
بۆیە، بەدڵ خۆشمدەوێی
بەزمان نا.




ئەو ساتەی کە: 
دڵتەنگ دەبم
نە گوڵ جوانە لەلام
نە بۆنی خۆشە.. رێحانە.

کە سەردەخەمە سەر سینەت
هێند ئاسودەم .. لەو ساتەدا
هەرچی خەمی کۆن و نوێیە..
سەرلەبەری بەبادەکەم








ئەمزانی رۆژێ لە سێبەری ئەو دارانەدا تاسەی دارستانێکی تینووت بۆ ئەگێڕمەوە، تۆش ڕازی خۆڵ و ڕازی باران بە گەڵاکاندا 
هەڵئەواسی

ئەمزانی ئەم مەینەتە چەند ساڵەیەم لە چاوترۆکانێکدا ئەبێتە هەڵمێکی ئەرخەوانی و بە ئاوێنەی ژووری تەنیاییتا، دڵۆپ، دڵۆپ ڕیچکە ئەبەستێ و دائەچۆڕێ
  ئەبێتە سەرپۆشێکی لە خۆم هەڵکێشراو و بە سەر نەمامی دڵتەوە ئەنیشێتەوە

تەماشای تاریکە شەوی چواردەور ئەکەیت،  نیگات ئەبێتە چەپکێ ئەستێرە، ئەبێتە چرایەکی تیشک یاسەمین گوێ بۆ بێدەنگی بەرەبەیان ڕائەدێرین
هەناسەت، وردە خۆشیت، گەشانەوەت بە ژێی تاریکی مەستن، بە شنەی هەناسەم ئەلەرێنەوە لە کەزیتا

شەوی زستانێک خۆی لە ڕۆژی بەهاران داوەتە پەنا، لەنجەت لەرێنەوەی گیایە
کاتێ مێرگ سەر لە ئێواران چاوی خوماری هەڵدێنێ، چاوەی تۆش خوماری ڕێژنەی بارانیکی دەمەو پاییزە بە سەر دەشتی تینووی گەرمەسێرا

ناوی چیت لێ بنێم؟ کە تۆ دەوەنێکی بێناویت؟
لە شۆرەزاری دڵمدا ئەڕوێت، هەڵئەچیت، پەلوپۆ ئەهاوێژی، گوڵ ئەکەیت، ناوی چیت لێ بنێم؟ کە تۆ وەک تەزوو سەرتاسەری بوونم ئەخەیتە  جووڵەو بەدیت ناکەم، وەک هەنسک نهێنی خەم و ژان ئەدرکێنی و نەبیتە گریان، وەک شەرم نیگاری تاسەو ئەوین ئەکێشی و نابیتە حەز و ئارەزوو ناوی چیت لێ بنێم، ناوی چی؟؟


کەژە



   دەڵیی شەونمی شەوی بەهارانی بە پەلکی دەوەنی خەواڵوودا دەدەچۆڕێی
دەڵێی کێوێکی داگیرساوی، لە ئاوێنەی  گەردووندا دەدرەوشێیتەوە
هەر سات کە یادت دەکەم وەک کزەبایەک پشکۆت ئەم دڵەم دادەگیرسێنی

ئەم شەوگارە بێ یادی تۆ ساوایەکە ڕێبواری ڕۆح تروسکەی ئاوەدانی تیا بەدی ناکەم
ئەی شوشە گوڵاوی مێژووی نیشتمانم، شیعرەکانم وەکوو چەپكە مۆمێکی سوور داگیرسێنە، با بە ئاوازی پێرۆزت گۆرانی ذلی ئەویندار ببیستێ.. با گریان و پێکەنینی شاعیری خەمبار ببیستێ.. 

لە سەر پەڕەی کام گوڵی کێوی ، ناوت بە سورمەی ڕۆح بنەخشێنم، تا بەهار دوای بەهار و سال دوای ساڵ دەشت و بنار، ئاو  و چیا و چۆڵەوانی گەردوون مەستی بۆن و بەرامی گوڵاوی ناوت و سەرخۆشی ئەشقی ناوت بن..
لە پێشانگای بیرەوەریدا تەماشای سێبەری بلوورینت ئەکەم بە تیشکی چرای تاسەم دەدرەوشێتەوە، دەمەوێ ببیتە خونچەیەک، وەک شوشە گوڵاوێ بتبینم، تۆ هەور بە و منیش ناوت دەنیم شەپۆل و ڕووبار، ببە بە سپێدە و منیش دەڵێم خۆرەتاو