12-05-2011

Xoshm Awey ay Tablokay Pr Xayalw Pr Nheny..

 Dastt Xosh Bet Baby Gyan Bo Aw 2 Viedo  Jwana Nawrokakaym Zor pe Jwan bu..


دوو دڵ مەبە


هەموو جارێ پەیمان ئەدەم

هەرگیز نامەت بۆ نەنێرم

یان هەرچی یادگاریت هەیە

لە دڵ و گیانما دەربهێنم

بەڵام چیبکەم کە ناتوانم

تۆ لە هەستم جیا بکەمەوە

بروا بکە گەر ژەهریش بیت

حەزم لێ یە بو خۆمەوە

تۆ گەڵای هەمیشە سەوزی

خەم لە دڵما ئەتارێنی

سەدان تەرزەو رەشەباشبی

ناتوانێت تۆ هەڵوەرێنی

بۆیە گوڵم کاتێک بڵێم

کە ناتوانم تۆ بدوێنم

بزانە خۆم فریو ئەدەم

چاو و دڵم ئەخەڵەتێنم

جونکە گولم عشقی پاکت

وا پەیوەست بووەبە ناخمەوە

تا دوا چرکە ساتی عومرم

مێژوی عشقت ئەنوسمەوە

بۆیە هەرگیز دوو دڵ مەبە

من هەر عاشقەکەی جارانم

بروا بکە وەک نیشتمان

شیرین تری لە چاوانم..

Geen opmerkingen:

Een reactie posten