25-04-2014

هه‌موو کاتێک بیرت ده‌که‌م

لێوه‌کانم هێنده ‌تینووی
ژوانی لێوه‌کانتن
له‌م شه‌وه‌دا هه‌روه‌ک
یاقووت ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
وه‌ره‌ ببه ‌به ‌ره‌شه‌با و
ستیانه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌‌که‌م و
کراسه‌ ئاوییه‌‌که‌ی به‌رم
فرێ ده‌ و بمبه‌ره‌ ناو
به‌هه‌شته‌که‌ی خۆته‌وه‌
مه‌ستبوونێک مه‌ستمکه
له‌ناو روحتا بمتوێنه‌وه..

"""""""""""


(١)
ئەو کاتەی باران دەبارێت 
من چەتر هەڵنادەم و
دەمهەوێت 
هەموو گیانم بۆنی 
و تۆ باران بگرێت
تا نە خۆم ونکەم نە تۆ ...

(٢)
من هەرچەندە دەکەم 
سەرم لە دوو شت دەرناچێت
نازانم !
لە کامەیان بۆت بگەڕێم و 
بتدۆزمەوە
پێم بڵێ ?
بەرەو ئاسمان باڵت گرتووە
یان لەگەڵ باراندا رۆچویتە ناو زەوی
ئاخر نازانم چٶن ئاسمان ڕاتدەگرێت و 
زەوی دەتکاتە هاوڕێی خۆی ...

(٣)
من بارانم خۆشناوێت و 
بە وەرزی عەشقی نازانم
باران بەشێکە لە ونبون 
بەشێکە لە خنکان
کە تۆ لەباراندا خەرق بیت و 
منش وەکو مناڵ
مات و کز بە دیار تۆوە 
دانیشم و دڵگران بم
پێم ناڵیی ئاخر کام دڵۆپ 
دڵخۆشم دەکات و 
جەستەی تۆم نیشان دەداتەوە ...

(٤)
لە مانگ درەوشاوەتر تۆی 
کە هەموو شەوێک 
زەوی ڕوناک دەکەیتەوە
وەکو خۆر سبەینان هەڵدێی و 
ئێوارانیش ئاشنام دەکەیەوە 
بە ژورە تاریکەکەم
وەی خودا 
تۆ چۆن ئاوا زەویت سەرسام 
کردووە ماڵوێران ...

(٥)
تۆ وەکو شێتێکی 
برسی وای
ئەوکاتانەی سەرت 
بە ئامێزمەوە دەنێی
حەز دەکەی هەمیشە 
وەکو منداڵێک لێم جودا نەبیتەوە ...

(٦)
ئاسمانێک 
کە تۆی نەبینیبێت 
من نامهەوێ
بارانێک 
کە بۆنی تۆی لێنەیەت 
من ناچمە بەری
ژیانێک 
کە تۆی تێدا نەبێت 
من نامهەوێت تێیدا بژیم
دڵێک 
کە نەتپەرستێت 
من بە دڵی خۆمی نازانم .


Geen opmerkingen:

Een reactie posten