سو‌ێند به هه‌ر دڵێک که ئه‌زانێت کانگای ئه‌وین له کوێوه‌یه
به هه‌ر یه‌کێک جوانی ڕەوشت و ڕۆح پێکه‌وه گرێ ئه‌دا، به هه‌موو دڵۆپەکانی باران و خونچه‌ی شه‌هید سو‌ێند ئه‌خۆم
تەنیا عەشقی تۆم ئەوێ، ئیلهامی لە سەر بنووسمەوە ئەی مەزدای ڕووناکی دیەکانم
من چی نەماوە لە تۆیا ئاوێتەی نەبم، جگە خوێنت نەبێ
گەرچی من جەنگاوەری هیچ سوپایەک نیم
کە چی دەقەکانم ئەبێتە ئەرتەشی پیت و هێرش بۆ پیرۆزی و گەورەی تۆ ئەبات
بۆیە بێ گومان بە تۆ هاوژینەکەم سه‌دان هێنده له من دوور بیت، دڵ بێ یادی بۆ چرکه‌یه‌کیش ناسره‌وێ

سو‌ێند به ڕه‌شه‌بای به‌یانیانی پاییز، به ڕۆحی دره‌ختی کوژراوی ناو تۆفان
به ته‌رزه‌ی پاک کاتێ به‌ر چیمه‌ن ئه‌که‌وێ
گه‌ر ئه‌وینی تۆ شەپۆلی ئاو بێ ، من ئۆقیانووسێکی بێ بنم
گەرچی من رێژنه‌ی هیچ بارانێک نیم
کە چی کانیاوەکانم بە خوڕ ئەڕژێتە ڕۆحتەوە

سو‌ێند به ترپه‌ی دڵی کوکوختی و کۆتر
به تیشکی خۆر و ئاوی کانیه پاکه‌کانی ئه‌م نیشتمانه‌ی من و تۆ له باوه‌شیدا گه‌وره بووین
به ژیانی گوڵ، سو‌ێند به جریوەی چۆلەکە کاتێ خه‌رێکه ئه‌پێکرێ
من قەت ڕۆژگارێکی هێندە میهرەبانم لە تەمانما نەدیتبوو، هێندە لە هەیوانی وشەکانی تۆیا وەک ڕەهێڵە و زریان لە ڕۆحی ژنێتی منا هەڵسوێ و منیان ئاوێتەی تۆ کرد
بۆیە چه‌ندین ریڤینگی کاروان بگری دڵم زیاتر تۆی خۆش ئەوێ
ئه‌وه‌ی ئه‌وینداری تۆ بێ ، بێ شک به که ته‌نها که‌ژه‌یه

سو‌ێند به چاوی بێئوقرەی کەناریەک، کە دەمێ لە دورگە سامناکەکانی خەونەکانیا هەڵئەفڕێ
به په‌ری کۆترێک که گوللەی ناهه‌قی ڕاوکار به‌ر سینه‌ی ئه‌که‌وێ
سو‌ێند به هاورێیه‌تی که‌ژه له‌گه‌ڵ خه‌ما، به ئیشراقاتی سپێدان له سه‌ر دڵ
دەستەکانم بەبێ تۆ هێشویەک ناچننەوە
لەگەڵ ئاوازە، پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی شەوا ساتێک سەما ناکەم
بۆ هەر کوییەک ڕێگه ببڕیت، له‌گه‌ڵت دێم و ئه‌وه‌ش ده‌ستم، خۆش ویستنی تۆ بووه‌ته خولیای ئه‌م دڵه شێت و نامۆیەم
عەشقت پیرۆزه لەلام وه‌ک ئاوی کانی سازگاره

سو‌ێند به نەخمەی بولبول و بۆنی لالە و شەوبۆ
به هه‌ناسه‌ی پاکی که‌و له کاتی قاسپه قاسپیا
تاقە گوڵێکی لە گوڵزاری بیرەوەریما، گەر خۆشه‌ویستی تۆ به‌هار بێت منیش گەزیزەو نێرگزم
هەرگیز ناهێڵم هه‌تا مابم، له ئامێزم ده‌رت بێنن
حا‌شا له دڵ و چاویشم گه‌ر دڵی نازداری تۆ بشکێنم
لە مەستیما سۆز‌و میهرەبانیت بە کوڵ خەیاڵم ئەگرێنێ
فریشتەکانیش لە پەنجەرەی ئاسمانەوە گوڵاو بارانمان ئەکەن

سو‌ێند به گوڵاوی ئه‌و باخچانه‌ی، که تا ئێستا هیچ بوونەوەرێک پێی تێ نه‌خستووه
ئەمەوێ لە ئارامگای دەروونم حەشارت بدەم، تۆ ئەو کەسەی قامەتت بە پێکهاتەکانی ناوم ئەچێ
سو‌ێند بە هەناسەی بێگەردی مناڵە ئاوارەکانی کوردستانم
تا ئه‌و چرکەساتەی مه‌رگ دێت و ڕۆح و گیان له جه‌سته‌م ده‌رئەهێنێ
باوەشت ئاسمانێکه و کۆتری سپی عەشقم ئه‌لاوێنێ

سو‌ێند به گەڵا ئاڵتونیەکانی پاییز، به شنەبای ئه‌م سپێده‌یه
بە کسپەی هەناسەیەکی پەنگ خواردووی ساردتر لە زریان
سو‌ێند بە تەرزەی درەختێکی تازە هەڵچوو، کە بە سەر گێڵگەی بیابانێکی تینوودا ئەبارێ
پەموە بەفری موحیبەتم بە پەنجەرەی ڕۆحتا دائەچۆڕێ، هەتا گیانم لە بەرایە خۆشم ئەوێی
ئەوینم هەڵچوونێک نیە، لە پڕ داچێ و شیلەی نەمامی حەزەکانم هەڵمژێ
خۆشم ئەوێی هێنده‌ی شه‌پۆلی گریانم
هێنده‌ی په‌ستیم له ته‌نیایی و
هێندەی گشت ساتەکانی بێداری شەوانم!

که‌ژە
18.9.2010