پێشکەش بە ئەو کەسایتیە مەزنەنی نیشتمانی دڵی داگیر کردووم
هاوسەری شیرینم..
((ئەم ئێوارە، دیسان دڵەکەم تاسەی پیاسەی ناو شۆستەکانی ڕۆحتی کردووه
تۆ ئەی تابلۆی خۆشەویستی دیەکانم، ئەی کوڕه قۆزەکەی مەڵبەندی دیاری ئاشقانم ))
لە یەکەم ساڵیادی تەمەنی پێکەوە بوون، بمبەرەوە ئەو ڕۆژانەی کە لە سێبەری ئەو دارانەدا تاسەی دارستانێکی تینووت بۆ
ئەگێڕامەوە، منیش ڕازی خۆڵ و ڕازی بارانم بە گەڵاکاندا هەڵئەواسی ، چەشنێ بمنوسێنە بە خۆتەوە، کە لە گریانی مۆمێك لە توانەوەی ڕۆحیدا بە تینتر بێ
یەکەم هەنسکم لەگەڵ شنەبای عەشقی تۆ هەڵدایەوە، هەر لە ئامێزی پڕ لە سۆزی تۆدا یەکەم پیتی شیعر فێر بووم
پاشان شەپۆلە پڕ لە تروسکاییەکانی ڕۆژگار یەخەیان گرتم تۆڕیان دامە باوەشی هەڵوێستێکی بێ وێنە، لە باوەشی نەهامەتیەکاندا پێنووسەکەم دەستی گرتم، خەمەکانی نامۆیی و فرمێسکەکانمی نووسیەوە.
عەشقت هەستمی هەژاند و ووشەکانمی وروژاند، سۆزت بۆ من چرایەکی داگیرساوە
ئەستەمە پێناسە کردنی تۆ، چونکە ووشە خۆی سەرشۆڕە لە ئاستتدا.
تۆ ئەو ئەوینەی یەکەم هەناسەم پێ داێ و دوایین نیگات پێ دەسپێرم
تۆ ئەو کەساییتیە مەزنەی خەندەم تێکەڵی هەنسک دەکەی
تۆ ئەو کەسەی کە بۆ تاریکیم دەبیت بە مۆمێک، بو تینوویەتیم دەبیت بە دەریایەک
لە بارانی ڕەشی بێ هیوایمدا دەبیت بە چەترێکی پڕ لە هیوا
لەو ساتەوەی شەیدای ڕەوشتی بەرزو ئاکاری جوانت بووم، نەمامی خۆشەویستی تۆ لە ناو دڵمدا ڕەگی داکووتاوە، هەموو خەیاڵ و تێڕوانینێکم، خۆشەویستم تێڕامانە لە باسی تۆ
هەر تۆشی فرمێسکی چاوی قەڵەمەکەمی و سووراوی لێوی ووشەکانمی و ئاگردانێکی بۆ سووتاندنی خەمە بێ کۆتاییەکانم
تۆ ئاوازی ترپەکانی دڵمی و کۆرپەی خەیاڵەکانمی
پیرۆزترین سۆزی کە لە ئەم گەردوونە جەنجاڵەدا بە دوایدا ویڵ بووم
تۆ ئەی تاقانەترین پیاو سەرکردەی ئازارەکانمی ،هەوێنی گشت ناسۆریەکانی ژینمی،
سەرتۆپی هەستەکانمی و شادی دڵی پەخشانە شیعرەکانمی
تۆ ئەو شەماڵەی کە بۆنی عەشقی لێوە دێت
خۆشەویستیمان پۆڵایەکەو بە هیچ هێزێك لە ناو ناچێ
ئای چەند جوانە پێکەوە ژیان لەگەڵ تۆ، ئەی تاقانەترین هزری ناو خەیاڵی من
ئەی ناسکترین مرۆڤی ڕووی زەوی، من لە تۆدا دووبارە ئاشنا دەبمەوە بە خەونەکانم، دووبارە دەستم دەنیمە کەمەری
پێنووسێکی ماندوو بۆت دەنووسم وەرە با دەستی یەک بگرین بەرەو پارکەکانی ئەوین، جارێکیتر پەیمانم نوێ دەکەمەوە و پیت دەڵێم
سوێند بە ئهوینێک که دڵی گوماناوی ڕاودهنێت و دهیبهزێنێت
سوێند به باڵی بچکۆلانهی کهناری که لهگهڵ گهردهلوولدا شهڕ دهکات
گهر خۆشهویستی تۆ سێداره بێ ، تاوانبارێکی ناودارم
سوێند بە دەریایی فرمێسکی کیژۆڵە کۆیلەکانی ووڵاتی عەشق، بە شیعر کە سەرچاوەی هەست و سۆزی دڵەی بێ گەردمە بە دونیایەك کە عەشق سەرکردەیەتی و ماچ چەکیەتی، ئەوەندە خۆشیت پێ ببەخشم تا تاڵی ڕۆژگارت بیر دەچێتەوە و یەخەت بەر دەدەن.
ئەی ئەستێرەکەی شەوگاری پڕ لە تاسەم لە ڕۆحتدا ئەو حەزە بەدی دەکەم کە ساڵانێک خنکێندرا بوون
ئەی ئەو کوڕەی تا ئەبەد پەیمانم وایە دڵت لە ڕۆحمدا حەشار بدەم، نامەوێت زەمەن وا بە خێرای تێپەڕێ و بە جێمان بهێڵێ من دەمەوێت چەند سەدەیەك خۆشم بوێی و لە ژێر پاسارێکدا ڕۆژانی پڕ لە جوانی و عەشق بە سەر بەرین.
ئەی گوڵاڵە سوورەکەی تەمەنی پڕ لە ناسۆری من، ناوی چیت بنێم کە تۆ دەوەنێکی بێ ناوی
دەڵێی کێوێکی داگیرساوی، لە ئاوێنەی گەردووندا دەدرەوشێتەوە
تۆ کە وەک تەزوو سەرتاسەری بوونم دەخەیتە جووڵە و وەک شەرم نیگاری تاسە و ئەوین دەکێشی،
ناوی چیت بنێم؟
تۆ کە لە شۆرەڕازی دڵمدا دەڕوێت، هەر سات کە بیرت دەکەم وەک شنەبایەک پشکۆت ئەم دڵم دادەگیرسێنی
ئەی شوشە گوڵاوەکەی
مێژووی نیشتمانم، ژیانێك تۆی تێدا نەبێ، دڵێک کە نەتپەرەستێ، بە دڵ و ژیانی خۆمی نازانم. دە با چیتر ئێمە چیرۆکی
زاری عاشقان بین
خۆشم دەویی هێندەی جوانی و خەمباری ئەم شارە نامۆییە کە ئێمەی لە ئامێز گرتووە
دوو هێندەی فروانی ئاسمان، سەد هێندەی ئازارەکانی نیشتمان.
کەژە ١٣.٦.٢٠١٤
٣.٦.٢٠١٤هۆڵندا
Geen opmerkingen:
Een reactie posten