11-12-2014

هه‌ر ئه‌گریم وا ئه‌زانم به‌ گریان ئه‌مشه‌و لانه‌ى وێرانه‌ى رِوحم ئه‌شۆم،


ئه‌مشه‌و به‌قه‌د هه‌موو ته‌مه‌نم ،هه‌موو هه‌ڵه‌ و تاوان و،دڵ رِه‌قی و، ساده‌ییم ، گریام، گریام بۆ گشت ساته‌كانى بێ ئاگایى رِابردوم، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ما هاورِێن وهێشتا به‌ده‌م شنه‌ باى ژیان پێ ئه‌كه‌نن، گریام بۆ عه‌شقى گوڵێك كه‌ هه‌تاوى باخچه‌ تا ئیسته‌ش ئه‌یسوتێنێ به‌لاَم ئه‌و بۆنى خۆش ئه‌به‌خشێ ، گریام بۆ هه‌موو هه‌ناسه‌ بێ نازه‌كان بۆ ته‌مه‌نى نێرگزه‌كانى بێ سه‌ وزایى ، گریام بۆ خه‌نده‌ تۆراوه‌كانى دیده‌ى به‌رزى پاكى، كه‌چى هه‌ر به‌ هیواى جوانى ئه‌ژى، گریام بۆ دڵانى دور له‌ ئاوه‌دانى و پرِ ووشكانى ،كه‌ به‌ بینینى سه‌رابى دوور به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدان، گریام بۆ هه‌نسكى سارد و غه‌ریبى ، زۆر بێ هێز، به‌لاَم به‌ره‌و ئاسۆ هه‌ڵ ئه‌زنێ ، گریام بۆ ئه‌ورِوحانه‌ى كه‌ ماندوون به‌ده‌م رِه‌شاباى رِۆژگارو به‌ عه‌شقى سپى وه‌ خه‌و ئه‌بینن و له‌ گه‌وره‌ترین تاریكیدا ئه‌ژین، گریام بۆ هه‌سته‌ به‌ریئه‌كان كه‌ هێشتا فێرى فرین نه‌بوون و له‌ چاوى هه‌ڵۆ ناترسن ،گریام بۆ خونچه‌ى حه‌زه‌ نه‌پشكوتوه‌كان له‌به‌ر بێ ئاوى وه‌رزى بێ بارانى ، وا چاوه‌رێشه‌له‌ده‌رگاى پرِ میهرى ئاسمانى میهره‌بانى ،زۆر گریام ، وه‌ خته‌ بڵێم نه‌ما ئاوى چاوم ، هه‌ر ئه‌گریم وا ئه‌زانم به‌ گریان ئه‌مشه‌و لانه‌ى وێرانه‌ى رِوحم ئه‌شۆم، جێم مه‌هێڵن، تا بتوانم له‌گه‌ڵ سه‌فه‌رى پیرۆزى ئێوه‌ به‌رِێكه‌وم ، سه‌فه‌رى ئاو و مانگ سه‌فه‌رى گزنگ و به‌ره‌ به‌یان سه‌فه‌رى خۆرو جوانیه‌كان ، ده‌ بمبورن به‌ گه‌وره‌یى هه‌نگاو و نه‌خشه‌ى كارى ئاینده‌تان ، بمبورن تا كه‌مێ به‌هێز بم به‌ئاوێته‌ى خوینێ نوێ ودڵۆپێك له‌ دڵسۆزى كوانوى پرِ سۆزى دڵتان و له‌گه‌ڵتانا بێمه‌ سه‌ر به‌رماڵى عه‌شقى عاشقان،رِێم پێبده‌ن تا ماوم ئاوێزانى ئازارتان بم، بست به‌بستى نزاكانتان له‌باغێك له‌باغه‌كانى یاران بۆ ساتێكیش میوانتان بم ، هاورِێیه‌كى گریاو جێ ماو، گه‌ره‌كیه‌تى بۆ هه‌وارى ساف رِوناكى و به‌نورى سپى ئاشنا بێت بۆ دوا جاریش ببێته‌شه‌پۆلێك له‌ ده‌ریایى لێبودرده‌یى ...خۆ ئه‌گه‌ر وا برِیاره‌ ته‌نها بم ئه‌بێ

تاماوم بگریم و له‌گه‌ڵ گریان هه‌ڵكه‌م..................به‌ هه‌نسكى گریانیش ماڵئاوایى له‌دنیا بكه‌م .

Geen opmerkingen:

Een reactie posten