نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بینایم كوێره هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو عهعزایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاكه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له كن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له كن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له كن من با ووجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره بێ تۆ
بینایم كوێره هه‌ڵنایێ به ڕووی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو عهعزایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میسلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاكه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له كن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له كن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له كن من با ووجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به مووم ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه، به‌ڵكو دوو ڕوباره بێ تۆ
Geen opmerkingen:
Een reactie posten