22-05-2012


كاتێ كه‌ شه‌و دادێ‌ گوڵم
عه‌شقه‌باران ئه‌م شواته‌وه‌
هه‌ر به‌سۆزی پڕ ئه‌وینت
یاده‌كانت بۆ ناو خه‌یاڵ ئه‌مباته‌وه‌

نیگای پڕ حه‌سره‌تیم دیاره‌
 وا تێ نه‌گه‌ی له‌بیرت كه‌م
ڕۆژێ هه‌ر دێ‌ له‌ژوانێكدا
باسی ئه‌م عه‌شقه‌ت بۆ بكه‌م

ئه‌وینمان پڕ فرمێسكیش بێ
به‌خه‌می دڵی نه‌زانی
خۆشه‌ویستی نه‌مامێكه‌
گه‌وره‌ نابێ به‌ئاسانی

Geen opmerkingen:

Een reactie posten