24-05-2012

خاکی کووچه‌ی یاره‌که‌م ئێکسیری ساغی و ژیــنمه
جوانی روخسار و نیگاری، هێزی ئه‌ژنۆ و تینــــــــــمه

بۆچی به‌و ده‌رده‌م ده‌به‌ی،خۆ خۆت ده‌زانی حاڵه‌که‌م
بۆ قژی ژاکاوو ڵووڵـــــــت، دائیمه هه‌ر شیــــــــــــــنمه

گه‌ر به‌بێ تۆ بچمه سه‌یری سه‌رو و باغ و شــــۆڕه‌بی
تف له سه‌رو و شۆڕه بی،بێ تۆ له هه‌ر دوو قینـــــمه

هه‌ر وه‌کوو پووش و په‌ڵاش که‌وتوم له‌کووچه‌ی یارێــــدا
گێژه ڵۆکه‌ش نامفرێنێ، چوونکه کابان دینــــــــــمــــــه

خه‌ڵک ئه‌لین کفره،مه‌که به‌و ته‌رحه مه‌دحی یاری خۆت
گوێگڕانی خۆشه‌ویست،من یاره‌که‌م ئائــــــــــــینــــــمه

Geen opmerkingen:

Een reactie posten