نه گوڵ حه‌دی هه‌یه ناسک بێ وه‌ک تۆ
نه مامز توانی وا ئاسک بێ وه‌ک تۆ
له خۆڕا تێک نه‌چوون خه‌ون و خه‌یاڵات
که سه‌ریان وا له‌سه‌ر باسک بێ وه‌ک تۆ
خودا کاتێ دروستی کردی، زانی
ده‌بێ بتکاته نه‌خشی زینده‌گانی
به تێکه‌ڵ کردنی ده‌ریا و ڕه‌نگی ئاسمان
به تۆی به‌خشیبوو هه‌رچی ڕه‌نگی جوانی
له خونچه لێوه‌کانی تۆی دروست کرد
شه‌ڕابی کۆنی وا له‌و چاوی مه‌ست کرد
له شمشاد به‌ژنی تۆی تاشی هه‌تا سه‌ر
له ڕوحی خۆی ،له ئیحساس و له هه‌ست کرد
سه‌ده‌ف هاتن به مروارید و دانه
له ژێر لێوی تۆ چاندیان ئه‌و ددانه
له قوڵکه‌ی گه‌ردنت دا تاقه خاڵێک
هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت بۆ نیشانه
له زولفت دا ،شه‌وی ڕه‌ش هاته کایه
هه‌تاو بۆ ڕوومه‌تت که‌وته تکایه
سه‌حه‌ر تینویه‌تی ده‌شکا به قه‌تره‌ی
نمی ئاره‌ق له سینه‌ی ژێر که‌وایه
ده‌بێ بتکاته نه‌خشی زینده‌گانی
به تێکه‌ڵ کردنی ده‌ریا و ڕه‌نگی ئاسمان
به تۆی به‌خشیبوو هه‌رچی ڕه‌نگی جوانی
شه‌ڕابی کۆنی وا له‌و چاوی مه‌ست کرد
له شمشاد به‌ژنی تۆی تاشی هه‌تا سه‌ر
له ڕوحی خۆی ،له ئیحساس و له هه‌ست کرد
له ژێر لێوی تۆ چاندیان ئه‌و ددانه
له قوڵکه‌ی گه‌ردنت دا تاقه خاڵێک
هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت بۆ نیشانه
هه‌تاو بۆ ڕوومه‌تت که‌وته تکایه
سه‌حه‌ر تینویه‌تی ده‌شکا به قه‌تره‌ی
نمی ئاره‌ق له سینه‌ی ژێر که‌وایه
Geen opmerkingen:
Een reactie posten