هەتا بڵێى بیرت ئەکەم، پێم خۆشە گوێم لە دەنگت بێ
وەک بەهــــارى باراناوى، چـاوم لە جــوانى رەنگت بێ
بــــــریا دەبووم بە خەونێک و ئەهاتمە ناو چـــــــاوانتەوە
یا دەبوومە ئەستێرەیەک، ئەکشام بەسەر ئاسمـانتەوە
بەڵام چیبکەم کە لـــــێم دوورى، نێوانمان پڕ ئۆقیانوسە
دە هیچ نەبــێ نامەیەکى، پـــــڕ لـە خەندەم بۆ بنوسە
___~~~~~~~~____~~~~
شێتی ماڵی دڵتم ئەی هەناسەم
من مامۆستا نیم فێری وانەت بکەم ...
من وێنە کێش نیم تاوەکو وێنەت بکەم ...
من شاعیر نیم بە شعرێک وەسفت بکەم ...
.............. بەلام !
دڵنیابە هەرگیز بێ متمانەت ناکەم ...
دڵنیابە هەرگیز درۆت لەگەل ناکەم ...
دڵنیابە هەرگیز خیانەتت لێناکـــەم ...
دڵنیابە هەرگیز لەبیــــرت ناکـــەم ...
~~~~~~~~
شه‌وانه که‌سێک
بێده‌نگ ، بێده‌نگ .. گریان ئه‌نووسێته‌وه و نیشتمان ئه‌خاته ڕسته‌ی ته‌واونه‌کراوی ته‌نیاییه‌وه ! ئه‌و که دێت ،
ئه‌زانێت من له ته‌می کام نیگه‌رانییدا غه‌رقم ، ئه‌زانێت سه‌ری من پڕه له چه‌ند ئه‌ستێره‌ی په‌شۆکاو .. ئه‌زانێت شه‌وه ته‌نیاکانی من وێڵی کامه نووری خودان ! شه‌وانه که‌سێک ، بارانی عیشق ته‌ڕی ئه‌کات و دێت و له ده‌رگای ئازاره‌کانی من ئه‌دات و هاوار ئه‌کات ؛
- بیکه‌ره‌وه ..! من ئاگری نیشتمانم بۆ هێناویت ، بیکه‌ره‌وه ، من باده‌ی دڵنه‌وایی و کۆترێکی شیعری نالی و
هه‌ناسه‌یه‌کی سووتاوی شاره‌زوورم بۆ هێناویت ! بیکه‌ره‌وه ، من پڕ به کتێبه‌کانی ئاسووده‌یی پڕ به دنیای موباره‌کی په‌پووله‌کان ، شکۆفه‌ی ماچ و
غه‌زه‌ڵی ته‌ڕم بۆ هێناویت ...
ئه‌و ، که دێت .. من نایناسم ..
که‌چی ئه‌ڵێیت سه‌ده‌یه‌که هاوڕێمه ، ئه‌و که دێت
_______
ئەی ئەو کوڕەی کانیاوێکی لە هەستما گەر تۆ جارێک خۆشت بوێم من هەزاران جار گیانم بە قوربانتە