لەبیرت ماوە هاوڕێم كاتێك لێت پرسیم ئازيزه كه م ئەمەوێ زیاتر بتناسم ؟
منیش بەم شێوەیە وەڵامم دایتەوە..
ئازیزم بۆئەوەی من بناسیت سەردانی مەملەكەتی عەشق بكە دوو كۆڵان لەودیوو غەریبییەوە لەناو كوخێكاكجيك ئەبینی كراسێكی ئاو دامانی لەبەردایە لەڕەنگی شعر ، چاوێكی مەست و قامەتێكی مام ناوەند ، كاتێك كەبینیت بەئەسپایی بچۆ بۆلای و پێی بڵێ..
(((غەریبت باش ئەی تەنیاتر لەتەنیایی هاتووم بەشعرێك بمبەیتەوە ناو بێشكەی ساوایی باتۆزێك بۆنی حەتحەتۆكەو مێخەك و هەناسەكانی دایكم و زەردەخەنەكانی باوكم مەستم كات..
هاتووم فێرم كەیت چۆن ببمە هاوڕێی باران و شەماڵیشم خۆش بووێ؟؟؟
چۆن لەباوەشی ئاسمانا بنووم و تریفەی مانگ بێت بەدۆستم؟؟؟
هاتووم لەگەڵ نەورەسەكانی خۆشەویستیدا ئاشتم كەیتەوە..
هاتووم ماڵی گوڵەگەنم و دار زەیتوونم پیشان بدەیت..
هاتووم لەساباتی درەختێكا بمخەوێنیت تاچیدی هەتاو یاری بە چارەنوسم نەكات !!!)))
ئەوجا منیش سەرت ئەنێم بەسنگمەوەو بەرامەی شعرێكت پێشكەش ئەكەم كەتا ماویت
وەك نێرگز گەش بچیتەوە
وەك ڕوبار یاخی بیت
وەك كەناری پڕبیت لە ئاواز
وەك ڕیحانە عاشق بیت
وەك شەونم ئارام بیت...
وشه‌ی شیعرت ...
ناونیشانی خه‌نده‌یه‌كه‌و
له ژێر چادری خه‌می مه‌عشووقێكا ...
ده‌بێ به‌مه‌زرای ره‌وه‌ندێك
وشه‌ی شیعرت ...
كوڕێكی پایز.. به‌كچێكی به‌هار ده‌ناسێنێت
له‌گه‌رووی به‌هاردا،،مانگه‌شه‌وی ژوانێك
رۆژژمێری داستانی عیشقێك ...
ده‌كات به‌ئاوێنه‌ی قژداهێنانی به‌هار
تۆ به‌رۆنی چ زه‌یتوونێك ..
وشه‌ی شیعرت ده‌كه‌یت به چلچرای ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه؟؟
تۆ به سوار چاكیی كام ئه‌سپی مه‌جنوون
ده‌گه‌یت به له‌یلای ئه‌م سه‌حه‌ره دره‌نگه؟
له‌كام چوار رێیانی پشده‌رو بتوێندا
ئێواره‌كۆڕێك ...بۆشاعیرانی هاوسه‌فه‌ری
گوڵ و په‌پووله‌و ئه‌رخه‌وان ..ساز ده‌كه‌یت؟؟!
Geen opmerkingen:
Een reactie posten