25-08-2014

ئەمەوێت هەموو کاتێ بە ڕەنگی سوور شتت بۆ بنووسم، چونکە هەست ئەکەم بە خوێنی دڵ نوسیوومە. هەر چەند پێم وایە هەندێ جار پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك


بۆ هەر کوێ بڕۆم دڵم وەکو کۆترێکی بێ لانەوازە


بۆ کورە وون بووکەی شەو
هاورێم چ سرێکە خۆت لە پەنا تارای رەش حەشارداوە
پێم نالێت کەی ئەم بێدەنگيە دەشکێنت
و چرایەک لە مالەکەت دادەگيرسێنت ؟؟؟
پێم بلێ دەست لە ملانی چ ئازارێکت
بۆ کام خەم گۆرانی دەلێت
وا چرای دڵــە بچکۆلانەکەت خامۆش کردووە
بە حــــوزنەوە هەنگاو دەنێت
چاوت لە ميلی کات ژمێرەکەت هەڵــناگريت
دەتەوێت هەرچی زووە ژيان لە ســـوجێکا بوەستێ و
 بۆ ئەبد تۆ دابەزيت و بە هێمنيکەوە بە ژيان بلێت
بۆ هەميشە خــوات لەگەڵ..
بۆ هەميشە بە ئاراميت دەسپێرم
من لەمە و دوا کراسی مەرگم لە بەرەو
 تا دواين ويستگە
 گۆرانی بۆ تەنيایی دەچرم....
پێم سەيرە تۆ دەتەوێت ببيت بە سێبەری شەو
تاری رەشت پۆشیوە ..بەلام پێم نالێت
بۆ رەنگە وون بووەکانی شەو نادۆزيتەوە ؟؟؟
بۆ بە رەنگە وون بووەکانی شەو پەلکە زێرينەی خەيالت 
     نانەخشێنت.....



یـــادەوەری گەورەترین دوژمنی ئینسانە،چونکە تاکە شوێنێکە کە حەقیــقەت وەک خۆی هەڵدەگرێت، .هەموو ئازارەکان لەوێوە دێن،هەموو شتێکی مرۆڤ دەتوانێ درۆ بکات،یـــادەوەری نەبێت



ئاگاداربە هەر وشەکانن ڕستەکان پێك ئەهێنن بۆیە هەوڵ مەدە هەرگیز وشەیەکى درۆ بەکاربێنى چونکە خۆشت نازانى چۆن ئەبیتە خاوەنى سەدان ڕستەى درۆ
ئەتوانیت بە وشەى ڕاست قەناعەت بە بەرد بێنى هەوڵ مەدە بە درۆ مرۆڤ هەڵخەلەتێنى
ڕاستى هه رگيز ون نابێت گه ر هه زاره ها درۆ بى شاريته وه
خۆشەویستی وه‌كو ته‌ندروستی مرۆڤ وایه‌ ، هه‌تا وه‌كو له‌ ده‌ستی نه‌ده‌یت هه‌ست به‌ به‌هاو نرخی ناكه‌یت
ئه وانه ى به راستى بيئه كه نن ئه وانه خه فه تبارى راسته قينه ن
ئاوينه قه ت درۆ ناكه ڕاستى هه ركيز ون ناكه جوانيش ناشيرين ناكه بۆیە وەك ئاوێنەبە لە هەموو ژیانت
من وەك ئاوێنە وام پێبکەنى..لەگەڵت پیئەکەنم بگری....لەگەڵت ئەگریم خەفەت بخۆى....لەگەڵتا خەفەت ئەخۆم.
بەڵام بمشکێنى ..من نات شکێنم



كه‌س به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌ڵێ چیت بۆ من كردووه‌ ..! له‌ناو 7 ملیار كه‌س تۆی هه‌ڵبژاردووه‌.. له‌وه‌ زیاتر چیت بۆ بكات



ئەی ئەو کەسەی هەناسەمی و دایم دڵی شیتم لاتە ئەی ئەو کەسەی لە ناو دڵما زۆر دەمێکە وونی یەکەم دیدار خۆشم وویستی ، هەستم ئەکرد چرای عەشق و دوا‌هێنەری خەمەکانمی لە ئامێزی تۆدا ئەژیم ، با تەمەن بە فیڕۆ نەڕوا بەس تۆم هەبێ ، دڵنیا بە هیچی ترم ناوێ لە خوا ئەی ئەو کەسەی لەم شارە دا دێوانەش بم دڵت بۆ من هەموو کەسە.. ئەگەر لە دڵی ناموم ئەپرسی : لە شیعر جوانتری ، لە کانی سازگارتری ، لە جوانی پیرۆزتری ، دەریاییەکی لە خۆشەویستی و ئۆقیانوسێکی لە هەستی پاك و بێگەرد ئەی ئەو کەسەی بە نیگایەک دەریایی شیعرم هەڵئەسێنی وەرە خەڵوەتگەی ئەو ئەوینەی شەوان یادی تۆی تیا ئەکەم ئەزانی من چەند لە مێژە چاوەروانی هاتنی تۆم.. ئەی ئەو کەسەی ووشە ئاسا خۆت هەڵئەدەیتە نێو هەنسکی شیعرمەوە بە هاتنت دڵ خۆش ئەبم .. گەرچی ئەشبێ بە یادگاری 
کەژە 29.1.2011



Hamu gulakanw dlakan la yak allawn wak sozy ema,
Boya birta ka amam bo nusyt gulm? >>>>
Mn brwam ba awinek nya, turay Shorsh hal nagretw
waku zryan hal nakaw gsht diwarakan naruxene!

awa Yasay 3ashqy mna hanasakam!
By; Kazha

Geen opmerkingen:

Een reactie posten