18-02-2011

سڵاوێکی دووباره‌

نازانم بڵێم چی،نازانم  له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌سته‌ت  چ وشه‌یه‌ک ، چ ڕسته‌یه‌ک به‌ کار بێنم که‌ شایه‌نی ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ت بێت،ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌و کاته‌ی ئه‌م  شته‌مان بۆ پێش هاتوه‌  زۆرتر له‌ یه‌ک نزیک بووینه‌ته‌وه‌.  ئێستا وا هه‌ست ده‌که‌ن که‌ من و تۆ  له‌ یه‌ک دوور بووین  به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  هه‌موو چرکه‌یه‌کمان خۆشه‌ویستیه‌کی زۆرتری تێدا دیاره‌ و دڵمان به‌ ڕاستی بۆ یه‌ک لێ ئه‌دا. به‌ ڕاستی له‌و ڕۆژه‌وه‌   تێگه‌شتووم که‌  بێ تۆ ناتوانم بژیم . کاتێک بیر له‌ له‌ گه‌ڵ تۆ بوون ده‌که‌م هه‌موو موشکیله‌کانی دونیا ئه‌بن به‌ بچووکترین و بێ ئه‌رزشترین شته‌کان که‌ هه‌ر بیریشی لێ ناکه‌مه‌وه‌. شیرینه‌که‌م  به‌ ڕاستی خۆشم ئه‌وێی و  چرکه‌یه‌ک  دڵم له‌ تۆ و خۆشه‌ویستیی تۆ  دوور نابێته‌وه‌  

Geen opmerkingen:

Een reactie posten