21-09-2012




خۆشم ئەوێی  ئەترسم تێتەوە بگڵێم و هۆگرت بم و تیاتا یەکبگرم..
بهێڵە بە هەموو زمانان کا ئەیزانی و نایزانی بڵیم کە تۆم خۆش ئەوێ
بهێڵە بە دوای ووشەگەڵێکدا بگەڕێم کە بە قەبارەی سۆزم بێت بۆت
بهێڵە بیرت بکەم بۆت بگریم و بۆت پێبکەنم ، ماوەکانی نێوان خەیاڵ و ڕاستی لابەرم
خۆشەویستی و عەشق و خۆشی و هەست بینە گوڵم
بهێڵە تا هەناسەت هەڵمژم ، لە سینگما بیستوتێنم
پشکۆی شەیدایم کڵپەی سەند لە ویژدانما
بهیڵە بە هەموو پیتەکانی ئەوین بتدوێنم
ڕەنگە ئەگەر ناوت بێنم لە لێوەکانمەوە لە داێک بێت
شیعرێک پڕ لە ماندوویەتی ، پڕ لە هەست و سۆزی ئەوین
بهێڵە نیگای چاوەکانت هەموو قوڵایم داپۆشێ
بهێڵە لە ناختا بۆ خۆم بگریم، چاوەڕێم و ژووانم لەگەڵ خەمم بەستووە..
گەر ئەتەوێ بۆت ماندوو بم ، بیابانت بۆ ئەبڕم ئەی هەناسەم
بهێڵە پاداشتم هەر فرمێسک بێت ، جگە لە خەم ئەی ناسکترین داگیرکەر
بهێڵە سکاڵام بدەم بە گوێی ئەوەدا کە ستەمی لێ کردووین ، هاوارێکی شێتانە بقیژێنم ، ئەوەش لە خەو
ڕاچێنم کە چاوانی نووستووە..
بهێڵە لە چاوانما یان لە دڵما هەڵتگرم.. داێکت تۆی بوو خەندە کەوتە سەر لێوانی منیش لە ناخمدا
خەمتم هەڵگرت..
ئەو بە خێوی کردی ، منش گیرۆدەت بووم ، سەرسام و شێتت کردم ئەی ئەستێرەکەی شەوگاری
پڕ لە تاسەم..

  
 شادی هه‌رچه‌ند له‌ من دوور بێت ده‌رگاکه‌ی هه‌ر له‌ دلی مندا په‌نهانه‌
با ژووره‌که‌شم  زه‌نجی زه‌ل و ته‌میش بێت دایمه‌ خۆر کردوویه‌تی به‌ هێلانه‌


Geen opmerkingen:

Een reactie posten