به‌یانیت باش،له‌خه‌و هه‌سته گوڵی دڵ
 خه‌ریکی نه‌غمه خوانێ بولبولی دڵ
 دوچاوی مه‌ست و به‌خومارت هه‌ڵێنه
 هه‌تاکوو دابمرکێنێ کوڵی دڵ
 
 به‌یانیت باش،له خه‌و هه‌سته، هه‌ناسه
 هه‌ناسه‌ی پڕ له ئاوات و له تاسه
 ده هه‌سته ،ده‌ی له ناو باغی دڵمدا
 قه‌ده‌م لێده،ده‌گه‌ڵ هه‌ستم پیاسه
 
 به‌یانیت باش،دڵم،سۆمایی چاوم
 نه‌سیمی به‌ربه‌یانی پێش هه‌تاوم
 به فێنکایی هه‌ناسه‌ت باوه‌شێنێ
 بکه فێنک،هه‌موو جه‌رگ و هه‌ناوم
 
 به‌یانیت باش،به قوربانی خه‌وت بم
 فیدای زولفی وه‌کوو تاری شه‌وت بم
 ده هه‌سته ،خۆر هه‌ڵاتۆ ،بمدوێنه
 فیدای قاسپه‌ی وه‌کوو خاسه که‌وت بم
 
 به‌یانیت باش،گوڵی ئه‌شعاری خاڵه‌ی
 ئومێد و ئاره‌زوی ئه‌و ژینه تاڵه‌ی
 له‌ناو گوڵزاری شێعری خاڵه،تاکی
 که بۆنخۆشتر له به‌یبوون و هه‌ڵاڵه‌ی
 
 
 
 
          
      
 
  
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Geen opmerkingen:
Een reactie posten