29-08-2014

من بۆیە پاییزم خۆش ئەوێ، چونکە هەڵوەرینی گەڵاکانی بە هەڵوەرینی خەمەکانمی ئەزانم!


لە خۆشەویستی ڕاستەقینەدا هیچ شاخێک  بۆ سەرکەوتن زۆر بەرز نیە
هیچ ڕووبارێک بۆ پەڕینەوە زۆر بەرین و فراوان نیە
   .وە لە هەمووی گرنگ تر ئەی هەناسەم هەرگیز کۆتایی لە خۆشەویستی ڕاستەقینەدا بوونی نیە وەك ئەوینی ئێمە



      


:P....هاهاهاها ئەڵبەتە تۆ ئاوا ناڵێی و منیش توڕۆ نابم بەڵام هەر  


من ئاشقی زۆر شتم، کاغەز، قەڵەم، هۆنراوە   
                                                                                                 سەمای دارو قاقای دەریا، بەڵام هیچیان لە دڵمدا ناژین وەك خۆشەویستی تۆ  

کەژە 
    18.8.2009



شاعیرێکی شێت، شیعری خۆی دڕاند چی خوێنەرە لە خۆی تۆراند
کەمانێك رێی خۆی پسان، چی ئاوازە لە خۆی بەزاند
دار بەڕوویەك پەلوپۆی خۆی شکاند، چی باڵدارە لە خۆی تۆراند
ئاشقێکی دڵشکاو، کڵپەی زوڵفی خۆی کوژاندەوە
لەو ساتەوە چاوی شیعر وا بە کلی گریانەوە

کەژە 31.10.2009


Geen opmerkingen:

Een reactie posten