05-11-2014

متمانە : گۆزەیەكە لێوڕێژ لەئاوی سازگار.

ئەشێ مردن تەنها خەمێکی ئاسایی بێت ، کە ئازاری تۆ ئەمگرێنێ
بیرت بێ بەرلەوەی ڕێگا بەرەو ژوانێکی تر ببڕی، ئاوەنگی سەر تاسەو حەزەکانت بە گزنگ بسپێرە
چونکە هەرگیز  لەوێ  دڵێ نیە وەك دڵەی من خەمت هەڵگرێ 
ئاخۆ ئەبێت چی لە عەشقی سەرەڕۆم کەم، کە وەك گوڵ چۆن تینووی دڵۆپە بارانێکە ئاواش عەشقەکە شێتەکەی من تامەزرۆی جەستەیەکی ترە
دڵم پێت بەخشی کە لە باتی خۆم بیلاوینی نەك وردو خاشی کەی
نەفرەت لە ژیان و ئەوین کە چەند ناپاکە، جەستەو دڵی کچێکی نامۆ وا لە خاچ ئەدا 
دە پێم بڵێ ئەی خەونە بە ئازارەکەی من، کام دەنگ وەك دەنگی من بە سۆزەوە لەگەڵت دواوە؟ 
کام دڵ تا ئێستا وەك دڵەی پڕ حەسرەتم لێت بووراوە؟
کاتێک گێژاوی خەیاڵ لە باوەشی پڕ لە مەینت و دەرد لە نیگایەکدا تۆقاندمی
.ئەوسا زانیم لە ئێوارەیەکی پڕ خەمدا کۆکراوەی خۆم کۆ ئەکەمەوەو ڕێگای مان و نەمان ئەگرمە بەر

کەژە
05.11.2014

(متمانە : گۆزەیەكە لێوڕێژ لەئاوی سازگار )

Azany dltangy la kwedaya?
La zher aw dastay ka shawan la zher sartaya.

Geen opmerkingen:

Een reactie posten