26-11-2014

من هه‌ر بیرت ئه‌كه‌م ، وه‌ك ســاوایه‌ك گــــڕ و گـاڵی ئــامێزی سۆزی تۆ ئه‌كه م



تۆ قەت بەنێو باخچەیەكا تێ پەڕیوی كاتێك خونچەی گوڵێ لەتاو خۆشی لەدایك بوون و هاتنە نێو دنیاوە پێ ئەكەنێ‌..؟
تۆ پەپولەت بینیوە چەند بەناسكی سەما بۆ گوڵ و شەونم ئەكات ؟
تۆ قەت بولبولێكت بینیوە كاتێك لەسەر چڵی نەمامێك سەرمەست ئەبێت و گۆرانی بۆ گەڵا جوانەكانی ئەڵێت و بە چەهچەهەی لقی دارەكان ئەهێنێتە جۆش ؟
دەی كاتێك پایز دێت و خەزان لێی ئەدا ئیدی هەرچی جوانی و پیروزیەكانی پەپولەو بولبول هەیە ئەیداتە دەست مەرگ !!! مەرگ ، بەڵێ‌ مەرگ ...!!!
ئەوە ڕاستی ئەو ژیانەیە كە ئێمە تەنها بەدیوی دەرەوەی فریومان خواردووەو دیوی شارەوەی نابینین..

هاوڕێكەم..
بەجێهێشتنی ئازیزان هەرچی لەزەتی ژیان هەیە لێت ئەسێنێتەوە هەربۆیە من دڵم بەژیانێك خۆش ناكەم كە ووشەی مردن و جێهێشتن و فیراقی تیابێت


Geen opmerkingen:

Een reactie posten