پێم خۆش بوو ئه‌م ویب بلاگه به شیعره‌که‌ی تۆ ده‌ست به کار بکات
به ڕاستی خۆشه‌ویست ترین که‌سمی. تا ئێستا بۆ که‌س نه‌گریاوم ، گریاوم ، به‌س تا ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌ی که له دووریی تۆ گریام نه‌گریاوم .نازانم بۆ هه‌میشه کاتێک له شتێک دڵگیر بووم و هه‌ستم به ته‌نیایی کردوه و ده‌ستم کردوه به گریان شه‌رمم کردوه که به خه‌ڵک بڵێم گریاوم ،هه‌میشه پێیان وتووم که پیاو ناگری به‌س ئه‌مڕۆ تێگه‌شتم هه‌ر چه‌ند پیاو بیت نا‌توانیت کاتێک خۆشه‌ویسته‌که‌ت لیت دوور ده‌که‌ن نه‌گریت، ناتوانی نه‌گریت ئه‌و کاته‌ی که ببینی له پێش چاوانت هه‌موو که‌ست لێ بسێنن ،ئه‌مڕۆ تیگه‌شتم که ئه‌گه‌ر بۆ تۆ و له دووریی تۆ نه‌گریم ئیتر هیچی ترم نیه که ئه‌وه‌نده به لامه‌وه گرنگ بێت که پیاویه‌تیی خۆمی بۆ خه‌رج بکه‌م . به‌ڵێ ئه‌مڕۆ گریام ، گریان بۆ تۆم پێ خۆشه و پێم خۆشه هه‌موو دونیا بزانن که بۆ تۆ گریاوم .ئاخر تۆ وه‌کوو که‌س نیت ، ئاخر تۆ مرۆڤ نیت . تۆ فریشته‌یه‌کی که بۆ من درووست کراوی ،،ئاخر پێم بڵێ گه‌ر بۆ تۆ و له دووریی تۆ نه‌گریم کێ شایه‌نی ئه‌و فرمێسکانه‌یه ؟ ئێستا که ده‌وریان داوین و ناهێلن پێکه‌وه بین با لیره هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له دڵمانه بیڵێن ،بێ شه‌رم ،بێ ئه‌وه‌ی که له که‌س بترسین که نه‌وه‌ک پێمان بزانن با هه‌موو ئه‌وه‌ی له دڵمانه بیڵێین،
سوێند به خه‌نده‌ی گه‌ش و جوانت
سوێند به هه‌ر دڵێک که ده‌زانێت کانگای ئه‌وین له کوێوه‌یه
به هه‌ر یه‌کێک جوانی وڕۆح پێکه‌وه گرێ ده‌دا
به هه‌موو هه‌وری دوونیاو به هه‌موو خونچه‌ی شه‌هید
سوێند ده‌خۆم.
سه‌دان هێنده له من دوور بیت دڵ بێ یادی تۆ
بۆ چرکه‌یه‌کیش ناسره‌وێ
سوێند به ڕه‌شه بای به‌یانیانی پاییز
به ڕۆحی دره‌ختی کوژراوی ناو تۆفان
به ته‌رزه‌ی پاک کاتێک به‌ر چیمه‌ن ده‌که‌وێت
گه‌ر ئه‌وینی تۆ هاژه‌ی ئاو بێ، من ده‌ریایه‌کی بێ بنم.
سوێند به ترپه‌ی دڵی کوکوختی و کۆتر
به تیشکی خۆر و ئاوی کانیه پاکه‌کانی ئه‌م نیشتمانه‌ی من و تۆ له باوه‌شیدا گه‌وره بووین
به ژیانی گوڵ،سوێند به ده‌نگی باڵنده کاتێک خه‌ریکه ده‌پێکرێت
چه‌نده‌ها ڕێی کاروان بگری، دڵم زیاتر تۆی خۆش ئه‌وێ
ئه‌وه‌ی ئه‌وینداری تۆ بێ بێ شک به که ته‌نیا که‌ژه‌یه
سوێند به هه‌ناسه‌ی پاکی منداڵ
به په‌ڕی کۆترێک که گولله‌ی ناهه‌قی ڕاوکار به‌ر سینه‌ی ده‌که‌وێت
سوێند به هاوڕێیه‌تی که‌ژه له گه‌ڵ خه‌مدا
به ئێشرقاتی سپێدان له سه‌ر دڵ
بۆ گۆڕستان ڕێگه بڕیت،له گه‌ڵت دێم و ئه‌وه‌ش ده‌ستم.
ناسینی تۆ بۆته خولیای ئه‌م دڵه شێت و خه‌مباره
خۆشه‌ویستیت پیرۆزه لام، وه‌ک ئاوی کانی سازگاره
سوێند به ڕۆحی بولبول و بۆنی مێخه‌ک و یاسه‌مه‌نی نوێ
به هه‌ناسه‌ی پاکی که‌و له کاتی قاسپه قاسپیدا
خۆشه‌ویستیی تۆ به‌هار بێت منیش نێرگز و گوڵزارم
لێ ناگه‌ڕێم هه‌تا مابم له ئامێزم ده‌رت بێنن
حاشا له دڵ و چاویشم گه‌ر دڵی نازداری تۆ بشکێنم
سوێند به دووریی ئاسمان و به‌رزیی مانگ و غه‌ریبیی ئه‌ستێره
به ئه‌وینێک که دڵی گوماناوی ڕاوده‌نێت و ده‌یبه‌زێنێت
سوێند به باڵی بچکۆلانه‌که‌ی که‌ناری که له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوولدا شه‌ڕ ده‌کات
گه‌ر خۆشه‌ویستیی تۆ سێداره بێ
تاوانبارێکی ناو دارم
سوێند به گوڵاوی ئه‌و باخانه‌ی که تا ئێستا ئاده‌میزاد پێی تێ نه‌خستووه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌رگ دێت و ڕۆحم له جه‌سته‌م ده‌ر دێنێ
سۆزت ئاسمانێکه و مه‌لی عه‌شقم ده‌لاوێنێ
سوێند به‌م به‌یانیه جوان و فێنکه‌ی به‌هار
به خۆشیی ئه‌م سپێده‌یه
خۆشم ئه‌وێی هێنده‌ی بێداریی شه‌وانم
هێنده‌ی په‌ستیم له ته‌نیایی و هێنده‌ی شه‌پۆلی گریانم
Geen opmerkingen:
Een reactie posten