20-02-2011

وه‌سفی تۆ

ئه‌م شێعره‌م بۆ تۆ وتووه‌ ،هه‌ر چه‌ند ئه‌زانم ناته‌واوه‌ و ناشزانم پێت خۆش ئه‌بێ یا نه‌ به‌س پێم خۆش بوو لێره‌ بڵاوی بکه‌مه‌وه‌
هیوادارم  پیت باش بێت 


دوێشه‌و له‌ خه‌ودا  له‌ ئاسمان بووم
له‌ لای هاوده‌ردم ،مانگی تابان بووم


وتم سڵاو ئه‌ی ئاشنای دێرین
ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی ئاسمان و زه‌مین


منیش وه‌کوو تۆ ئاشنا به‌ ده‌ردم
زامداری ده‌ستی مه‌رد و نامه‌ردم


منیش وه‌کوو تۆ ئاسمانم تاره‌
چاره‌نووسیشم ڕه‌ش و نادیاره‌


ره‌فیقم خه‌مه‌،هاوڕێشم ماته‌م
منیش وه‌ک خۆتم ،بێ یار و هاوده‌م


منیش وه‌کوو تۆ ته‌نیام ،ته‌نیا
له‌ غه‌ریبی و له‌ یارم جیا


من وه‌کوو زه‌وی ،ئه‌ویش وه‌کوو خۆر
جیایان کردووین له‌ ژێر حوکمی زۆر


ته‌نیا و بێکه‌س دوور له‌ وڵاتم
یاری خۆم ده‌وێ،ئه‌وه‌ ئاواتم


له‌ دووری ئه‌وه‌ چاو به‌ گریانم
ساتێک ناسره‌وم، دایم ناڵانم


نووری ڕوخساری وه‌کوو خۆر وایه‌
هه‌ر که‌س بینیویه‌ پێی موبته‌لایه‌


برژانگی وه‌ک تیر ،برۆی وه‌ک که‌وان
به‌ تاراج ئه‌با عه‌قڵ و دڵ و گیان


بووه‌ به‌ خه‌ونی شه‌وانی تارم
له‌ دووریی ئه‌وه‌ له‌ ژین بێزارم


ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت گیانیشم ناوێت
دونیام تاریکه‌و ژیانیشم ناوێت


ئه‌گه‌رئه‌و نه‌بێت ژیان بێ ڕه‌نگه‌
دونیا له‌ لام وه‌ک قه‌برێکی ته‌نگه‌


ک.ک


خۆشم ئه‌وێی هه‌ناسه‌که‌م  و ژیانی بێ تۆییم بۆ چرکه‌یه‌کیش ناوێت

Geen opmerkingen:

Een reactie posten