ئه‌زانم کاتێک ئه‌مه ببینیت شه‌و نیه به‌س خۆت باش ئه‌زانی که ڕا هاتووم به‌وه‌ی که شه‌و شادم پێت بڵێی و منیش جوابت بده‌مه‌وه، بۆیه هه‌ر وه‌کوو هه‌میشه پێت ئه‌ڵێم که خۆشم ئه‌وێی و شه‌و شاد شیرینه‌که‌م ،به‌س له شتێکی تر تێ ناگه‌م ،به ڕاستی تۆ چیت ؟ چ سڕڕێک له‌م خۆشهویستیهدایه که ته‌نانه‌ت به چرکه ناتوانم له خه‌یاڵم ده‌رت که‌م؟ بۆ وام لێ هاتوه ؟ به هه‌موو هێزم خۆشم ئه‌وێی ، ئه‌زانم کاتێک بیر له تۆ و خۆشه‌ویستیی تۆ بکه‌م دڵم پڕ ئه‌بێ. به‌س نازانم بۆ پێم خۆشه دڵم پڕ بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده پڕ که سهیلی فرمێسکم جاری بکات ،نازانم ئه‌م خه‌مه بۆ ئه‌وه‌نده به لامه‌وه شیرینه که ته‌نانه‌ت نامه‌وێ له گه‌ڵ هیچ کام له خۆشیه‌کانی ئه‌م دونیایه بیگۆڕمه‌وه . به ڕاستی چ سڕڕێک له‌م خۆشهویستیهدایه ؟
زۆر جار بیر ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم له یه‌ک دوورین و یه‌ک نابینین و ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که له نێوانمانه وای لێ کردووم که غه‌می فیراقیشت به لامه‌وه شیرینه جا ئه‌و کاته‌ی که پێکه‌وه بین و پێکه‌وه بژین چه‌ند به‌خته‌وه‌ر ده‌بم، به ڕاستی به‌خته‌وه‌رم ،به‌خته‌وه‌ر به‌وه‌ی که تۆم خۆش ئه‌وێت و تۆ خۆشت ئه‌وێم
هیجری تۆ چه‌ن سه‌خته دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وێرانه بۆت،ڕۆژ و شه‌و غه‌مباری ڕووتم دیده‌که‌م گریانه بۆت. ئه‌شکی چاوم باده‌یه ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه.خاک به سه‌ر بێکه‌س. له حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بووریانه بۆت
Geen opmerkingen:
Een reactie posten