10-10-2011

خۆشـــــــــم دەوێی..!!!





شیرینه‌که‌م ،ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ئازاری زۆرمان بینیوه‌،هه‌م تۆ ،هه‌م من ،به‌ڵام خۆ خۆت باش ئه‌زانی  ڕازیم گیانم  لێ بسێنن به‌س  فرمێسکێک به‌ چاوه‌کانی تۆوه‌ نه‌بینم،خۆ خۆت باش ئه‌زانی ئاماده‌م هه‌موو دونیام بسووتێنن
به‌س تۆ به‌ عاجزی نه‌بینم.
به‌س ویستم ئه‌وه‌ت پێ بڵێم،گه‌ر ڕۆژێک ویستت نه‌مبینی،گه‌ر ڕۆژێک ویستت نه‌بم ،به‌س پێم بڵێ،بۆ خۆم ده‌مرم،
خۆشـــــــــم دەوێی..!!!

خاتوونەکەم....!!
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە..؟؟
من بارتەقای دووری ئاسمان
خۆشـــــــــــم دەوێی....!!

بیستووتە دەریــــــا چەند قووڵە..!!
بە قەد
قووڵی گشت دەریـــــاکان
خۆشــــــــــم دەوێی....!!

گیانەکەم، تۆ نووسراوێکی
دێڕت بە قەد تاڵی پەرچەم
من
چەند
ساڵە دەتخوێنمەوە
چەند باڵی بیرم لێ دەدەم
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم...!!

زۆرەترسم ....
لە ناو دێڕی شعرەکانما شار بتناسێ
کامیرەی چاوم مەرگەوەر
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ

زۆر ئەترسم...
گەر بتناسن پەنجە کانم هەڵورێنن
شابسکی تۆش بسوتێنن...!!!

بەڵام هێشتا من دەربەست نیم،
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆچاوت نوسیوە
نایشارمەوە....!!!!!!
تا چۆك بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچوك بزانن
خۆشـــــــــــــــــــــــــــ
ـم دەوێی...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان.

Geen opmerkingen:

Een reactie posten