29-10-2011

Ez gelekî ji te hez dikim







خەیاڵـــــــــــی عەشقی ڕووته وا لە سەرما
بە ڕووتی بۆیه نیمە باکی ســــــــەرمــــــــا
لە ســـــــــــکما لەرزی سەردی تۆیه گەرما
بە من ناگاو نەگەییوه باسی گـــــــــەرمــــا
کــــــە لەیلا کردی مەجنوونی خەڵاتــــــــم
سەراپا بەرگی ڕووتی کرد بە بەرمـــــــــــا
دڵی ئاگر بە ئاهی من ئەســــــــــــــــووتێ
کەچی ناڵــــــەم لە دڵتا بێ ئەسەر ما
دەمێکە دڵ گومـــــە نامـــــــەرد بزانن
لەلای ئەو شۆخەیە یا دەربـــــەدەر ما
لە بەر ماوەی کەبابی یاره ســــــاقی
دڵی برژاو و مەی دانا لە بــــــەرما
بە پیری یارەوە (حــــەمدی)بە پێ چوو
بە سەر ناچێ ئەگەر ئەمجا بە سەر ما

Geen opmerkingen:

Een reactie posten