خۆت ئه‌زانی هه‌موو دونیامی،باش ئه‌زانی که مردنم له ژیانی بێ تۆیی پێ خۆشتره ،دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌زانی به هۆی تۆوه ئه‌م ژیانه ته‌حه‌مول ئه‌که‌م و گه‌ر تۆم نه‌بێ بۆچرکه‌یه‌ک تاقه‌تی ئه‌م دونیایه و مرۆڤه نامرۆڤه‌کانیم نیه،تۆ ته‌نیا که‌سێکی که به هۆیه‌وه ئه‌ژیم ،شه‌وان به دڵخۆشی ئه‌وه‌ی که تۆ بێیته خه‌وم ئه‌خه‌وم و به‌یانیان به خۆشیی ئه‌وه‌ی که ڕۆژێکی تر ده‌ستی پێ کرد و ئه‌مرۆش ئه‌توانم قسه‌ت له گه‌ڵ بکه‌م و  هه‌ست بکه‌م له گه‌ڵ تۆم  ژیانی ڕۆژانه‌م ده‌ست پێ ئه‌کات، قه‌د بیرم له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه ڕۆژێک بێ که تۆم  نه‌بێ،ناتوانم بیر له شتی وا بکه‌مه‌وه،گه‌ر بێت و بیری لێ بکه‌مه‌وه چاوه‌کانم هه‌ست به سووتان ئه‌که‌ن ،دڵم ته‌نگ ئه‌بێت و فرمێسکم به خۆڕ دێته خوار،ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ت پێ ئه‌ڵێم،دونیا و مرۆڤه‌کانی ،زه‌وی و ئاسمان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانیم به هۆی تۆوه خۆش ئه‌وێ
  














 
 
Geen opmerkingen:
Een reactie posten